سەماحەتی حەكیم چاوی بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی هۆزی ئەلعومێرات دەكەوێت و پاڵپشتی دووپات دەكاتەوە بۆ ناوچە بێ بەشەكان لە نوینەرایەتی كردن
لەمیانەی پەیوەندی پتەوی لەگەڵ هۆزە عێراقییە ڕەسەنەكان، بەڕیز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بەكۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی هۆزی ئەلعومیرات لە بەغدا، لەم دیدارە باس لە چەندین وێستگەی گرنگ كرا كە لەگەڵ ئەو هۆزە بەڕێزە كۆیكردوونەتەوە، بەدرێژایی قۆناغەكانی مێژووی عیراق.
له میانەی کۆبوونەوەکەدا بەڕێز حەكیم ستایشی قوربانیدانی خەڵکی ناوچەی ئەلعێمرەی کرد و داوای دادپەروەری بۆ ئەو ناوچانه کرد له ڕێگەی بەرەوپێشبردنی ئاستی خزمه تگوزاری و ڕەخساندنی هەلی كار، هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە نوێنەرایەتی سیاسی ڕاستەقینەی خەڵک لەم ناوچانەدا دەروازەی سەرەکییە بۆ پێشکەوتنیان و جەختی لەسەر گرنگی هەڵبژاردنی نوێنەرانی خاوەن لێهاتوویی و ڕاستگۆیی کردەوە دوور لە دروشمەکانی نادیار، هەروەها ئاماژەی بە پێویستی بەدواداچوونی لێدوان و هەڵوێستەکان کرد و جەختی لەوە کردەوە کە هەندێک لەوانەی ئاڵای دەستپاکی بەرز دەکەنەوە پابەند نین بەوەوە لەواقیعدا کە ئەمەش پێویستی بە هۆشیاریی زیاتر هەیە لەهەڵسەنگاندن و هەڵبژاردندا...
سەبارەت بە دۆخی ناوچەكە بەڕێز حەکیم پشتیوانی خۆی بۆ ئەو سەرکەوتنانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕووبەڕووبوونەوەی قەوارەی ئیسرائیلدا بەدەستی هێناوە دەربڕی و بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی ئێران سەرەڕای نەرمی لە پرۆسەی دانوستاندنەکاندا بووەتە قوربانی دەستدرێژییەکی ئاشکرا، هەروەها تەئکیدیشیکردەوە کە عێراق بەرەیەكی بێلایەن نییە بەڵکو لایەنێکی پشتیوان و پەیوەندیدارە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی و لەم قۆناغەدا پشتیوانی سیاسی و دیپلۆماسی و میدیایی و مرۆیی خۆی پێشکەش دەکات..
لەكۆتایی دیدارەكە سەماحەتی حەكیم گرنگی ئەوەی دووپات كردەوە كە پێویستە پارێزگاری لە دەستكەوتە سیاسی و ئابووری و كۆمەلایەتی و ئەمنی بكرێت و كار بۆ چەسپانی بكرێت لەڕێگەی دیالۆگ لە نێوان سەرجەم هێزە نیشتمانییەكان.