• سەماحەتی حەكیم پاڵپشتی عیراق بۆ ئێران دووپات دەكاتەوە و داوای یەكخستنی ڕیزەكانی ناوخۆیی و یەكگرتنی نیشتمانی دەكات

    2025/ 06 /14 

    سەماحەتی حەكیم پاڵپشتی عیراق بۆ ئێران دووپات دەكاتەوە و داوای یەكخستنی ڕیزەكانی ناوخۆیی و یەكگرتنی نیشتمانی دەكات

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی ، لەمیانەی  میوانداری كردنی لە دیوانی نوخبەی سیاسی و كۆمەلایەتی لە بەغدا، جەختی كردەوە لەسەر گرنگی پاڵپشتی كردنی كۆماری ئیسلامی ئێران لەڕووبەڕووبوونەوەكانی ئەم دواییە، وێرای پابەندبوونی ئێران بە بنەما شەرعی و مرۆییەكانی و ڕوونی لە مامەڵە كردن لەگەڵ دۆسێی ئەتۆمی.
    سەماحەتی ئاماژەی كرد كە هەموو جیهان بەو هێرشەی ئیسرائیل تووشی سوپڕایز بوون وێرای ئەوەی كە دانوستاندن هەیە، گوتیشی ئیڕان دەوڵەتێكی دام دەزگاییە و دەتوانیت ئەو زیانانە تیپەڕ بكاتبە قەرەبووكردنەوەی پۆستە سەركردایەتییەكان بە كەسانی شایستە و بەخیراییەكی زۆریش.

    هەروەها جەختی كردەوە كە شەڕ بە یەك گەڕ یەكلایی ناكرێتەوە و دیاری ناكرێتبەڵكو ئەوە ڕێڕەوێكی یەك بەدوای یەكە و ستایشی یەكڕیزی هەڵوێستی ئێرانی لەڕووی ناوخۆیی كرد بەرامبەر ئەو قەیڕانەی ڕوویدا.
    هەر لەم چوارچێوەیەدا بەڕێز حەکیم جەختی لەسەر پێویستی بەهێزکردنی بەرەی ناوخۆی عێراق کردەوە لە میانەی بارودۆخە گرژەکانی ناوچەکەدا، هەروەها تەئکیدی لەوە کردەوە کە تایەفەگەری لەم دۆخەدا تاوانێکی نەتەوەیی دەنوێنێت و داوای بەهێزکردنی بەهاکانی یەکڕیزی و هەمەچەشنی کرد کە سەروەت و سامانێکی ڕاستەقینە پێکدەهێنن گفتوگۆکردن لەسەر هەڵبژاردنەکانی داهاتوو و بە گرنگ و بناغەیی بۆ قۆناغی داهاتوو.

    هەروەها ستایشی ڕێژەی نوێکردنەوەی کارتی بایۆمەتری کرد و داوای ئامادەکردنی ژینگەیەکی هاندەر بۆ بەشداری بەرفراوان و هۆشیارانە کرد، هەروەها ئاماژەی بە هەڵپەساردنی هەڵبژاردنەکانی دەرەوەی وڵات کرد بەهۆی تێچوونی بەرز و کەمی بەشداری و داوای لە نوخبەکان کرد بەرپرسیارێتی پەروەردەکردنی هاوڵاتیان لە گرنگی ئەم پرۆسە دیموکراسییە لە ئەستۆ بگرن...

    سەبارەت بە دۆخی سیاسی ناوخۆیی سەماحەتی حەكیم گرنگی بنیاتنانی دەوڵەتی لەسەر بنەمای ژیرانە و دادپەروەرانە دووپات كردەوە و گوتی سستەمی پەرلەمانی گەرەنتییە بۆ نوێنەرایەتی هەموو پێكهاتەكان و ئاماژەی كرد كە گرنگە بەرنامە ستراتیژییەكان ئەكتیڤ بكرێت لەوانەی كە پێشینەی واقعین و گرنگن، هەروەها دەبێت پۆستە ئیدارییەكان بە خەڵكی كارامە بدرێت دوور لە بەش بەشێنە.
    .
    هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد کە هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی پێش هەڵبژاردن ڕوانگە و بەرنامەیەکی واقیعیانە پێشکەش دەکات و لەڕێگەی سەردانەکانی بۆ پارێزگاکان هەوڵ دەدات یەکریزی بەهێز بکات و لە پێکەوەژیانی ئاشتیخوازانە بەرەو تێکەڵاوبوونی ئەرێنی بگوازێتەوە لە بەڕێوەبردنی هەمەچەشنیدا.

    له دۆسێی خزمەتگوزاریدا بەڕێز حەكیم داوای دادپەروەری بۆ كەم ئەندامان و دابینکردنی پێداویستییه سەرەتاییەكان کردەوە و جەختی لەسەر پێویستی چاره سەركردنی ناكۆكییەكانی نێوان حكومەتی فیدرالی و حکومەتی هەرێم له چوارچێوەی دەستووری و ته کنیکی کردەوە.
    لەكۆتایی قسەكانیدا سەماحەتی ئاماژەی كرد كە گرنگە بە عەقدی كۆمەلایەتی و دەستوور كە گەرەنتییە بۆ ئەوەی پێكهاتەكان نوێنەرایتیان هەبێت بەشێوەیەكی دادپەروەرانە، هەروەها پێویستی بە چارەسەری واقیعی هەیە بۆ قەیڕانی كەم ئاوی لەڕێگەی بەكارهێنانی ئامیری مۆدێرن بۆ ئاودان و كە دەبێتە هۆی بەردەوامی سەرچاوە ئاوییەكان.
     

    Related News