سەماحەتی حەكیم چاوی بەهاوپەیمانێتی كوردە فەیلییەكان دەكەوێت و پالپشتی كردنی ئەو پێكهاتەیە دووپات دەكاتەوە بەپێویستی دەزانێت نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی خۆی هەبێت
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە شاندێكی كوردە فەیلییەكان كرد كە بەسەرۆكایەتی جەنابی شێخ ئەسەد ئەڵلا ئەلفەیلی بوو، سەرەتا پیرۆزبایی جەژنی غەدیری كرد جەژنی خودای گەورە و دووپاتی كردەوە كە ئەو ڕووداوە مەزنە و قورئانی پیرۆز باسی كردوە وەك پەیامێكی بەلاغ و ویلایەت و ئیمامەتی ئەهلی بەیت (سڵاویان لێ بێت).
لەم چاوپێكەوتنە، سەماحەتی حەكیم جەختی كردەوە كە غەدیر پەیامێكی ڕكابەری و خۆڕاگرییە بەرامبەر ئەو ڕكابەرییانەی مرۆڤ دووچاری دەبێت، پاشان باسی پەیوەندی رۆحی و مێژویی نێوان ئیمام موحسن حەكیم (نهێنی پارێزراو بێت) و بەكوردە فەیلییەكان كە دواتریش لەگەڵ شەهید میحراب (نهێنی پارێزراو بێت) و لەگەڵ عەزیری عێراقیش ڕەحمەتی خودای لی بێت، دووپاتیشی كردەوە كە بەردەوام دەبن لە پاڵپشتی ئەو پێكهاتە نیشتمانییە ڕەسەنە و هەموو سیاسەتەكانیش ڕەت دەكەنەوە كە بە ئامانجیان دەگرێت.
بەڕێز حەكیم ئاماژەی بە گرنگی ئەو دەستکەوتانە کرد کە لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا بۆ کوردانی فەیلی بەدەستهاتوون و ئاماژەی بەوەشکرد کە کاری زۆر ماوە بکرێت بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری و نوێنەرایەتیکردنی دادپەروەرانە، هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە هەر هەوڵێک بۆ دوورخستنەوەی هەر کەسێک لە پێکهاتەی فەیلی بكرێت ئەوە کارێکی تاکەکەسییە و بنەمای یاسایی نییە. ئاماژەی بەوەدا کە یاساکە توانای ڕووبەڕووبوونەوەی هەر جیاکارییەکی هەروەها سەماحەتی حەکیم تەئکیدیکردەوە لەسەر پێویستی نوێنەرایەتی کردنی کوردە فەیلییەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەران و حکومەتداو ئاماژەی بەوەدا کە دابەشبوونی دەنگەکان و دابەشبوونی پێکهاتەکان بەسەر چەند کاندیدێکدا بووەتە هۆی پەراوێزخستنی بڕیاری فەیلی لە ئەنجوومەنی نوێنەران و حکومەت گۆڕەپانی سیاسی...
سەماحەتی ئاماژەی بە هەڵبژاردنەكانی ساڵی 2005 كرد كەسەرەتای بناغەی سیستەمی سیاسی بوو لە عیراق، گوتیشی هەڵبژاردنەكانی داهاتوو پێویستە بۆ چەسپانی سەقامگیری سیاسی بەچەسپێت و داوای كرد ڕیزی فەیلییەكان یەك بخرێت تا نوێنەری ڕاستەقینەی ئەو پێكهاتەیە بگەنە پەرلمان..
سەماحەتی حەكیم لە كۆتایی قسەكانی باسی رۆلی هرەێمی پەرەسەندووی عیراقی كرد لەسەرۆكایەتی لووتكەی عەرەبی و لووتكەی گەشەپێدانی عەرەبی، بۆ سەرۆكایەتی گروپی 77 لەگەڵ چین دووپاتیشی كردەوە كە پێویستە پێگەی كوردە فەیلییەكان لە داتم دەزگا حكومییەكان بەهێزتر بكات.