سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە كاربەڕیكەری ئەمەریكا لە بەغدا دەكات و سەركۆنەی دەستدرێژییەكانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دووپات دەكاتەوە
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە ستیفن فاگن، كاربەڕێكەری باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا كرد، لەم دیدارە باس لە دیمەنی سیاسی و پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە كرا، لەگەڵ پەیوەندی دوو قۆڵی هەردوو ولات بۆ ئەوەی خزمەتی بەرژەوەندییەكانی هەردوو ولات بكات.
سەماحەتی حەكیم لەم دیدارە سەركۆنەی توندی خۆی دووپات كردەوە بۆ ئەو دەستدرێژییانەی ئیسرائیل بۆ سەر كۆماری ئیسلامی ئێران و خەمباری خۆی دەربری بەهۆی بوونی قوربانی لە خەڵكی سڤیل كە منداڵ و ئافرەتیشی تێدابووە، هەروەها جەختی كردەوە لەسەر ڕاگرتنی ئەو پەرەسەندنە مەترسیدارە و هۆشداری دا لەوەی ناوچەكە بەرەو ڕووبەڕووبوونەوەیەكی كراوە بڕوات كە هەڕەشە بێت بۆ ئەمن و سەقامگیری ئەوەش زیان بە گەلان و بەرژەوەندی هەموو جیهان دەگەینێت.
هەروەها سەماحەتی حەكیم ئاماژەی كرد كە عێراق چەندین دەستكەوتی گرنگی لەسەر چەندین بوار هەبووە سیاسی و كۆمەلایەتی و ئەمنی و ئابووری كە بووە هۆكاری ئەوەی سەقامگیرییەكی گونجاو هەبێت، دووپایتشی كردەوە كە پاراستنی ئەو سەقامگیرییە و چەسپاندنی پێویستە بۆ ئەوەی گەشەپیدان و ئاوەدانكردنەوە و دابین كردنی خزمەتگوزاری بۆ هاولاتیان بەردەوام بێت.