سەماحەتی حەكیم سەركۆنەی دەستدرێژی ئیسرائیل بۆ سەر تاران دەكات و هاوسۆزی خۆی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران پیشان دەدات
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی بەتوندترین شێوە سەركۆنەی دەستدرێژییەكانی ئیسرائیلی بۆ سەر شوێنی پڕ هاولاتی و خەڵكی سڤیلی تاران و چەند شارێكی دیكە كرد، كە بووە هۆی گەیاندنی زیانێكی گەورە بە خەڵكی سڤیل و ژێرخانی ئەو ناوچانە لە پێشێلكارییەكی ڕوون بۆ هەموو یاسا و ڕێسای مرۆیی و نێودەولەتی.
سەماحەتی لە بەیاننامەیەكی لەسەر تۆڕە كۆمەلایەتییەكان گوتی( بەتوندترین دەستەواژە سەركۆنەی دەستدرێژی ئیسرائیل دەكەین كە چەندین شوێنی پڕ خەڵكی سڤیلی كردوەتە ئامانج لە تاران و چەند شارێكی دیكەدا، كە ئەوەش بووە هۆكاری ئەوەی ژمارەیەكی زۆر لەخەڵك ببنە قوربانی و چەندین باڵەخانەو شوێنی دیكەش خاپوور ببن، لەگەڵ تێكدانی ژێر خانی ەو شوێنانە لە كردەیەكی ڕوون و مەترسیدار بۆ هەموو یاسا نێودەوڵەتی و عورفە مرۆییەكان، گوتیشی ئەو كارە دوژمندارییە پەرەسەندنێكی مەترسیدارە و بە ئەقەستە بۆ ئەوەی ناوچەكە بەرەو گرژی و توند و تیژی ببات، بۆیە هاوسۆزی خۆمان بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران دەردەبڕین سەركردایەتی و حكومەت و گەل و هۆشداری دەدەین لە زێدەرۆیی ئەو سیاسەتە دوژمندارییانە دەدەین كە تەنها خزمەتی تێكدان و پاوانكردن دەكات، هەروەها دووپات دەكەینەوە كە ئەو تاوانانە قەوارەی زایۆنی هاندەدات كە بێ هیچ بەربەستێك لەسەر پێشێلكارییەكانی بەردەوام بێت، بۆیە داوا لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەكەین بەرپرسیارێتی یاسایی و ئەخلاقی خۆی پیشان بدات جووڵەی بەپەلە بكات بۆ ئەوەی سنوورێك بۆ ئەو دوژمندارییە دابنێت، هەروەها بەرپرسیارانی ئەم كارە لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ بكرێت تا ئەو پێشێلكارییانەی دووبارە نەبنەوە كە هەڕەشەیە بۆ ئەمن و ئاشتی نێودەوڵەتی، ڕەحمەت بۆ شەهیدان و شیفای بەپەلە بۆ برینداران و سەركەوت بۆ گەلانی ئازاد بەڕووی ئەو دوژمندارییە.