• سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە فەخامەتی سەرۆككۆمار دكتۆر عەبدولەتیف جەمال رەشید كرد

    2025/ 06 /12 

    سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە فەخامەتی سەرۆككۆمار دكتۆر عەبدولەتیف جەمال رەشید كرد

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە دكتۆر عەبدولەتیف جەمال ڕەشیدی سەرۆككۆماری عێراق كرد و لەم دیدارە  باسی دوایین پێشهاتی سیاسی و ئەمنی ولاتییان كرد لەگەڵ ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتوو.
    هەردوو لا جەختیان كردەوە لەسەر گرنگی پتەوكردنی سەقامگیری سیاسی و زامنكردنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان لەكاتی خۆیدا كرد، لەگەڵ تیشك خستنە سەر ئەوەی كە ڕكابەرییەكان لەسەر بنەمای خزمەتگوزاری و گەشپێدان بەدی هێنانی خواستی گەلەكەمان بێت، هەروەعا جەخت كرایەوە لەسەر پێویستی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان حكومەتی مەركەزی و حكومەتی هەرێمی كوردستان لەڕێگای گفتوگۆی دەستووری و كار كردن لەسەر فرەكردنی ئابووری و دوور كەوتنەوە لە تاك داهات.
    سەماحەتی ئاماژەی كرد كە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو یەكلایی كەرەوەیە بۆ پتەوكردنی سەقامگیری بەردەوام و گەیشتن بە گەشپێدانی بەدەوام دووپاتیشی كردەوە كە هەماهەنگی كردنی هێزەكان گرنگە بۆ گەرەنتی كردنی دادپەروەری پرۆسەی هەڵبژاردنەكان و شەفافیەتیان.

    .سەبارەت بەدۆخ و پێشهاتە هەرێمییەكان هەردوولا ڕێكەوتن كە پێویستە پەرەسەندن نەمێنێت و زمانی گفتوگۆ شوێنی بگرێتەوە هەروەها گفتوگۆ لە نێوان ولاتانی ناوچەكە پتەوتر بكرێت بۆ زامنكردنی ئەمن و ئاسایشی ناوچەكە، هەروەها باسی دۆسێی قەیڕانی ئاویش كرا و هەردوولا داوایان كرد رێكەوتنەكانی عێراق لەگەڵ توركیا سەبارەت بە پشكی عێراق لە ئاوەكە و چۆنیەتی بەكارهێننی بەشێوەیەكی ژیرانە..

    Related News