• سەماحەتی حەكیم لە یادەوەری قەسابخانەكەی سپایكەر : دەست دەگرین بە بەدی هێنانی داپەروەری و داوای یەكڕیزی و نەهێشتنی ڕق و كینە دەكەین

    2025/ 06 /12 

    سەماحەتی حەكیم لە یادەوەری قەسابخانەكەی سپایكەر : دەست دەگرین بە بەدی هێنانی داپەروەری و داوای یەكڕیزی و نەهێشتنی ڕق و كینە دەكەین

    لە یادەوەری سالانەی قەسابخانەی سپایكەر بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی دڵتەنگی و هاوسۆزی خۆی بۆ ئەو تاوانە گەورەیە كرد و بەیەكێك گەورەترین ئەو تاوانانەی هەژمار كرد كە نیشتمانی بریندار ڕووبەڕووی هاتوەتەوە، كە تێیدا 1700 لاوی عێراقی بێ تاوان بوونە قوربانی دەستی تیرۆری زاڵم.

    بەڕێز حەكیم لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ئەم تاوانە ترسناکە لە یادەوەری عێراقدا دەمێنێتەوە و وەبیرهێنانەوەی ئەو تاوانە سووربوونمان بەهێزتر دەکات بۆ بەدواداچوونی دادپەروەری و بەردەوامبوون لە داواکردنی لێپرسینەوە لە هەموو ئەوانەی تێوەگلاون یان ئەوانەی بە هەر شێوەیەک پشتگیری لێدەکەن تەئکیدیشیکردەوە لەسەر پێویستی کارکردن بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە کارەساتانە لەعیراقی خۆشەویستماندا و ئاماژەی بەوەشکرد کە خوێنی پاکی شەهیدان وەک ڕووناککەرەوەی ڕێگای ئازادی و کەرامەت و هاندانێکی بەردەوام بۆ بنیاتنانی عێراقی نوێ و پتەوکردنی سەقامگیریی دەمێنێتەوە..
    بەڕێز حەکیم لەم بۆنە پڕ ئازارەدا داوای لە هەموو عێراقییەکان و تاک و دامەزراوەکان کرد کە واز لە تیرۆر و توندوتیژی و ڕق بهێنن و پەرە بە کەلتووری پێکەوەژیان و ئاشتی مەدەنی بدەن و بڕوایان بە یەکڕیزی نیشتمان و هەمەچەشنی پێکهاتەکانی هەبێت وەک کۆڵەکەیەکی سەرەکی بۆ بنیاتنانی ئایندەیەکی ئارام و خۆشگوزەرانی...

    لەكۆتایی بەیانەكەدا سەماحەتی نزای بۆ شەهیدانی سپایكەر و هەموو شەهیدان عێراق كرد و نزای  كرد كە خودای گەورە بەهەشتی پان بەرینیان شاد بكات.

    Related News