• سەماحەتی حەكیم لەرۆژی جیهانی نەهێشتنی كاركردنی منداڵان : پاراستنی منداڵان ئەركێكی مرۆیی و ئەخلاقی و یاساییە

    2025/ 06 /13 

    سەماحەتی حەكیم لەرۆژی جیهانی نەهێشتنی كاركردنی منداڵان : پاراستنی منداڵان ئەركێكی مرۆیی و ئەخلاقی و یاساییە

    بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی كاری مندالان بەڕێز حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی جەختی لەسەر پاراستنی مندالان كرد و بەپێویستی زانی مافاەكانیان پارێزراو بێت، هەروەها سنوورێك بۆ بەكارهێنانی مندالان لە بازاڕی كار دابنرێت، بەتایبەتی ئەوەی مافیاكانی تیرۆر و تاوانی ڕێكخراو ئەنجامی دەدەن، گوتیشی پاراستنی منداڵ بژاردە نییە بەڵكۆ ئەركێكی مرۆیی و ئەخلاقی و یاساییە.

    لەم باریەوە لە بەیانێكدا سەماحەتی داوای كاری هاوبەشی كرد بۆ بنیاتنانی داهاتوێك كە شكۆی منداڵانی تێدا پارێزراو بێت، و لە خوێندنیش مافیان پاریزراو بێت بۆ ئەوەی بەباشی گەشە بكەن و پێ بگەن، ئاماژەشی كرد كە ملیۆنەها منداڵ لەسەرتاپای جیهان بەتایبەتی لە كۆمەڵگە هەژارەكان منداڵەكان بۆ كارپێكردن بە كار دەهێنن بۆیە لە ساكارترین مافەكانیان بێبەش دەبن.

    هەروەها جەختی كردەوە لەسەر هەماهەنگی نێوان حكومەتەكان و كۆمەڵگەی مەدەنی و خاوەن كارەكان و دام دەزگا فێركارییەكان و خێزان و داوای كرد ستراتیژیەتێكی نیشتمانی گشتگیر بدرێت كە ئەو خالانەی تێدا بێت.
    1-پتەوكردنی ئەو بڕیار و سیاسەتانەی كە كار بە مندالان دەكات و محكووم بكرێت.
    2- پالپشتی خێزان لەڕووی ئابووری بۆ ئەوەی پشت بە منداڵ نەبەستن بۆ كۆكردنەوەی داهات.
    3-گەرەنتی فێركردنی باش و خۆڕایی بۆ هەمووان بێ جیاوازی
    4- بەرزكردنەوەی هۆشیاری كۆمەڵگە لە مەترسییەكانی بەكارێهێنانی مندالان بۆ كار كردن و گرنگی پاراستنیان.

    سەماحەتی حەكیم لەكۆتایی بەیانەكەی دووپاتی لەسەر گرنگی كاری هاوبەش كردەوە بۆ ئەوەی كۆتایی بۆ بەكارهێنانی مندالان بكرێت و چانسی ئەوەیان پێ بدرێت بۆ ئەوەی داهاتوێكی باشیان بۆ زامن بكرێت لە كۆمەڵگەیەكی داپەروەرانە و ئارام و سەقامگیر.
     

    Related News