سەماحەتی حەكیم چاوی بە بەتریارك مار لویس ساكۆ كەوت و گرنگی بەیەكەوە ژیانی ئەرێنی نێو پێكهاتەكانی لەپرۆسەی سیاسی دووپات كردەوە
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز مار لویس رۆفائێلی یەكەم ساكۆ كەوت كە بەتریاركی كلدانی كاتۆلیكە لە عێراق و جیهان لەویش باس لە دۆسێیەكانی ئیدارەی فرەیی لەعێراق كرا لەگەڵ مافی پێكهاتە عیراقییەكان و شایستەی سیاسی و نیشتمانییان.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە لەم دیدارە كە فرەیی ئاینی و نەتەوەیی و رۆشەنبیری لە عێراق سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندبوونی كۆمەڵگای عێراقییە نەك لاوازی و دابەشبوون، داواشی كرد بچن بۆ قۆناغی بەیكەوە ژیانی ئاشتیانە بۆ بەیەكەوە ژیانی ئەرێنییانە، كە پەیوەستە بە هاوبەشی و كامڵبوونی تەواو لە نێوان پێكهاتەكاندا.
سەماحەتی تەئکیدیشیکردەوە لەسەر گرنگی یەکخستنی هەڵوێستەکان سەبارەت بەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی وڵات دەبنەوە و کارکردن بە ڕۆحی یەک تیمی نیشتمانی بۆ قۆستنەوەی دەرفەتە سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان.
لەم چوارچێوەیەشدا، بەڕێز حەكیم داوای بەشداری هۆشیارانە و کاریگەری سەرجەم پێکهاتەکانی کرد لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە مافەکانی هەڵبژاردن دەرفەتێکی ڕاستەقینەیە بۆ پتەوکردنی سەقامگیریی سیاسی و بەهێزکردنی پرۆسەی دیموکراسی و دەستەبەرکردنی نوێنەرایەتییەکی دادپەروەرانە و گشتگیر بۆ سەرجەم چین و توێژەکانی گەلی عێراق...
لەكۆتایی دیدارەكە سەماحەتی حەكیم ستایشی رۆڵی نیشتمانی كلێسەی كلدانی كرد كە بە نوێنەرایەتی بەتریارك ساكۆ یە بۆ ئەوەی رۆشەنبیری لێبوردن و بەیەكەوە ژیان و پاڵپشتی یەكڕیزی عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕكابەرییەكان.