سەماحەتی حەكیم لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق دۆخی سیاسی و رۆڵی عیراق لە ناوچەكە تاوتوێ دەكات
بەڕێز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕێز دكتۆر فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق كرد و لەم دیدارە باس لە پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە كرا لەگەڵ چۆنیەتی پتەوكردن رۆڵی عیراق لە نزیككردنەوەی بۆچوونەكان و بەشداری كردن لە سەقامگیری هەرێم.
بەڕێز حەكیم لەم چاوپیكەوتنە گرنگی سەقامگیری سیاسی و ئەمنی ئێستای عیراقی دووپاتكردەوە و ئاماژەی كرد كەئەوە تیشكدانەوەی لەسەر ئەو سەقامگیرییە بەشێوەیەكی ئەرێنی دەبێت بەتایبەتی لەسەر پەیوەندییەكانی لەگەڵ ولاتانی ناوچەكە و جیهانیش، هەروەها ئەو وێنە ئەرێنییەی بەرز نرخاند كە لە لووتكەی عەرەبی لە بەغدا سەبارەت بە دۆخی ئەمنی و پیشكەوتنی بیناسازی پیشاندرا.
سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی سەقامگیری عێراق كۆڵەكەیەكە بۆ سەقامگیری هەموو ناوچەكە و داواشی كرد ئەو كیشە هەڵپەسێردراوانەی نێوان حكومەتی ناوەند و حكومەتی هەرێم هەیە بەپێی دەستوور و پابەندی هاوبەش چارەسەر بكرێن،ئەوەش هاوسەنگی و كاری هاوبەش بەدی دەهێنێت.
بەڕێز حەكیم هیوای خواست كە دانوستاندنی ئێررانی – ئەمەریكی ئەنجامی ئەرێنی هەبێت كە ئەوەش بۆ بەرژەوەندی هەموو لایەنەكانە و داواشی كرد ولاتانی ناوچەكە پالپشتی ڕێڕەوی گفتوگۆیەكان بكەن و زمانی گفتوگۆ بەسەر هەموو ڕێرەوێكی دیكە زاڵ بكەن..