سەماحەتی حەكیم چاوی بە شێخ و پیاوەدیارەكانی قەزای مەدائین كەوت و یەگرتووی و فرەیی عێراقی دووپات كردەوە
لەمیانەی میوانداری هەردوو شێخی بەڕێز شاكر مەنسووری و حاجم مەنسووری سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی قەزای مەدائین كەوت و لەم دیدارە باسی بیرەوەرییەكان و پەیوەندی مێژوویی دێرینی لەنێوان رۆڵەكانی مەدائین و سەركردەكانی نیشتمان كرد لە وێستگە شەرفەمەندانەكانی بەرگری كردن لە عێراق و یەكگرتوویی.
سەماحەتی تەئکیدی لەوە کردەوە کە مەدائینن پەیامێکی زیندووە بۆ پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە عێراقدا و هەروەها ڕووبەڕووی هەوڵی ئەو دوژمنانە بۆتەوە كە ویستوویانە ولات بکەنە گۆڕەپانی شەڕی ناوخۆیی، لەگەڵ ئەوەشدا هۆشیاری هۆزەکان و هەڵسوکەوتی نەتەوەییان ئەو هەوڵانەی پوچەڵ کردەوە و سەماحەتی ڕۆڵی ئەوانی لە پاراستنی پێکهاتەی نەتەوەیی بەرز نرخاند و جەختی لەسەر گرنگی باشترکردنی واقیعی خزمەتگوزاری لە ناوچەکەدا کردەوە.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد کە یەكگرتوویی نیشتمان چارەنووسی هەموو عێراقییەکان بەتایبەتی خەڵکی مەدائین كە مێژووی لەم ڕووەوە هەیە و لەوانە بەڕێز سەلمان موحەممەدی کە مەزارگەی بەڕێزیان لە مەدائینە كە بە شانازییەوە میوانداریی دەکات و بە سیمبولێکی دیاری ئیسلامی و پارێزگاری مەدائین وەسفی کرد کە نوێنەرایەتی ئیمام عەلی ( سلاوی لی بێت) دەکات.
بەڕێز حەكیم داوای كرد هەڵوەستە لەسەر وێستگە مێژوویەكان و ڕكابەرییەكان بكرێت لەوانەی عێراق پێیدا تێپەڕیوە، بۆ شانازی كردن بە ئەزموونی یەكگرتنی نیشتمانی و دووپاتی كردەوە كە تایفییەت سیاسییە نەك كۆمەڵگەیی و عێراقییەكان دەستیان بە یەكگرتوویی خۆیان لەساتە هەرە سەختەكان گرتوە، هەروەها جەختی كردەوە كە فرەی سەرچاوەیەكی دەولەمەندی كۆمەڵگا و بەهێزی ڕۆڵەكانی عیراق بە هەموو پێكهاتەكان بەرجەستە دەكات، هەرەوەها دەكرێت ئەو بابەتە بۆ پتەوكردن و فراوانكردنی پەیوەندی لەگەڵ ولاتانی دراوسێ و ولاتانی دیكە جیهان بقۆسترێتەوە،بۆ ئەوەی پێگەی عیراق پتەوتر بكرێت.
.
سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە عێراق قۆناغی نا سەقامگیری تیپەڕ كرد و ئێستا پێی ناوەتە قۆناغی سەقامگیری ڕاستەقینە و داوای كرد ئەو سەقامگیرییە پتەوتر بكرێت و بكرێتە هەمیشەیی.
لەكۆتایی دیدارەكە بەڕێز حەكیم دووپاتی كردەوە كە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو دەبێتە ویستگەیەكی یەكلایی كەرەوە لە كاروانی سیاسی عێراق و داوای كرد بەشیوەیەكی هۆشیارانە و بەرفراوان بەشداری هەڵبژاردنەكان بكەن و پشتی دڵسۆزەكان بگرن و سزای كەمتەرخەمەكان بدەن، بەو پێیەی هەڵبژاردن ئامرازێكە بۆ بەدی هێنانی مافەكان و پتەوكردنی رێرەوی چاكسازی.