• سەماحەتی حەكیم لە یادەوەری كۆچی دوایی مەرجەعی بالا ئیمام موحسن حەكیم (نهێنی پارێزراو بێت) باسی پەیامی مەرجەعیەت دەكەین كە هۆشیاری دروست كردو یەكپارچەیی عێراقی پاراست

    2025/ 06 /01 

    سەماحەتی حەكیم لە یادەوەری كۆچی دوایی مەرجەعی بالا ئیمام موحسن حەكیم (نهێنی پارێزراو بێت) باسی پەیامی مەرجەعیەت دەكەین كە هۆشیاری دروست كردو یەكپارچەیی عێراقی پاراست

    لە یادی كۆچی دوایی مەرجەعی بالا ئیمام موحسن حەكیم (نهێنی پارێزراو بێت) بەڕێز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی باسێكی سیماكانی بەخشینی زانستی و جیهادی و نیشتمانی و كۆمەلایەتی كرد كە ئیمامی كۆچكردوو پێی ناسرابوو، دووپاتیشی كردەوە كە ئەو یادە بەژانە هەلێكە بۆ بیرهێنانەوەی قوتبخانەی ئەهلی بەیت (سلاویان لێ بێت) لە بەهاكانی هۆشیاری و قوربانی و دووربینی.
    سەماحەتی حەكیم گوتیشی ئیمام موحسن حەكیم (خوا لێی رازی بێت)تەنها مەرجەعێكی ئاینی نەبوو بەڵكو پرۆژەیەكی شارستانی تەواو بوو كە قوتابخانەی ئیسلامی بە زانست و زانیاری دەوڵەمەند كردبوو هەروەها یەكەمین گەس بوو كە نیردراو بۆ شوێنە دوورەكانی ولات نارد بۆ ئەوەی ڕێوشێونەكانی ئاینی ئیسلامی پیرۆز بلاوبكەنەوە و بەهای بەرزی رەوشت و مرۆڤایەتیش بچەسپێنن.

    لەسەر ئاستی كۆمەلایەتی، سەماحەتی ئاماژەی كرد كە پەیوەندی ئیمامی كۆچكردوو بە هۆزە عیراقییەكان بە متمانەی هاوبەش ناسرابوو، هەروەها قوولایەتیەكی نەتەوەیی هەبوو كە تا ئێستاش ماوە ئەوەش وەك دووپاتكردنەوەیەك لەسەر یەكگرتوویی كۆمەلگەیی و ئاینیی.

    لەڕووی نیشتمانی، سەید حەکیم جەختی لەوە کردەوە کە هەڵوێستی ئیمام حەکیم لە ڕووبەڕووبوونەوەی داگیركەران و پشتیوانی لە هەموو پێکهاتەکانی عێراق بەڵگەی ڕۆحی نەتەوەیی بەرزە و ئاماژەییەكە بۆ هەڵوێستی مێژوویی  لەبەرگریکردن لە گەلی کورد حەرام كردنی شەڕ و ڕەتکردنەوەی ئەو کۆمەڵکوژییانەی کە بەرامبەریان ئەنجامدراون، کە ئەوەش بنەمای برایەتی عەرەب و کوردی چەسپاندووە و بەهاکانی دادپەروەری  بەرجەستە کردووە.

    لە هەڵوێستی ئیسلامیدا سەید یحەکیم فەتواکەی ئیمام حەکیمی باس كردەوە کە تێیدا شەڕکەرانی فەلەستین بە شەهید دادەنێن و فەتواکەی ڕێگە بە پێدانی زەکات دەدات بۆ پشتگیری کردن، جگە لە ئیدانەکردنی توندی قەوارەی زایۆنی و پلانەکانی بۆ سڕینەوەی ناسنامەی ئیسلامی...
    لەكۆتاییدا سەید عەمار حەكیم لە لەكۆتایی گوتەكەی خۆی گوتی ( سلاو لە ئیمامی تایفەیەك كە بەپیل بانگوزای خودا رۆیشت و ئەو رۆژەی نێردرا بەزیندوویی و لە خودای پرسی كە ببنە شوێنكەوتووی ڕێگایەكەیی و هەڵگری راسپاردەكانی بین.

    Related News