سەماحەتی حەكیم لە دیداری توێژەرەوەكانی دەزگای ئینكی بۆ توێژینەوەكان: داوا دەكەین توێژینەوەكان لەگەڵ پێشینە نیشتمانییەكان بگونجێن و بەشداریكردنێكی ژیرانە لە هەڵبژاردنەكان بكرێت
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە كۆمەڵێك لە توێژەرەوەكانی دەزگای ئینكی بۆ تویژینەوە و دیراسات، لەوێ ستایشی ئەركی زانستی و توێژینەوەكانی كرد كە بۆ ئەوەیە چارەسەری ڕاستەقینە بۆ ڕكابەرییەكانی ڕووبەڕووی نیشتمان دەبێتەوە، دووپاتیشی كردەوە كە گرنگە ئەو توێژینەوانە لەگەڵ دیراساتەكان بگونجێت و ببێتە هۆی ئەوەی ئەنجامەكانی قابیلی جێبەجێكردن بێت و ڕاستەوخۆ پەیوەست بێت بە دروستكەری بڕیار.
سەماحەتی ئاماژەی كرد كە پێویستە دیراسەی دەرچەكانی هەژماركردنی دانیشتوانی ئەم دواییە بە باشی بكرێت لەگەڵ ئەو بەیانات و ئامارانەی گرنن بۆ نەخشاندنی سیاسەتی گشتی و دیاری كردنی پێداویستییەكانی گەشەپێدان، داواش دەكەین كاملبوون ئەكتیڤ بێت لە نێوان دەزگاكانی توێژینەوە و فرەكردنی كرانەوە لەنێوان یەكتری بەشێوەیەك خزمەتی بەرژەوەندی گشتی بكات و ئاستی نیشتمانی بەرز بكاتەوە.
سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر تیشك خستنە سەر ئەو دەستكەوتانەی لەسایەی سەقامگیری ئەمنی و سیاسی كە عێراق بەخۆیەوە بینیون بەدەست هاتوون، دووپاتیشی كردەوە كە هەلێكی گونجاوە بۆ پتەوكردنی ڕێرەوی چاكسازی و بنیاتنانی دەزگاكان..
سەبارەت بە باسكردنی شایستەكانی داهاتوو، بەڕێز حەكیم دووپاتی كردەوە كە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو گرنگی خۆی هەیە و داوای كرد بەشداری كردن بەرفراوان بێت، ژیرانە بێت و كاریگەر بێت لەبەر ئەوەی كاریگەری لەسەر چەسپاندنی سەقامگیری دەبێت و ڕێڕەوی دیموكراتیەتیش پتەودەكات و سیماكانی قۆناغی سیاسی داهاتووش دیاری دەكات.