سەماحەتی حەكیم لەمیانەی چاوپێكەوتنی كۆمەڵێك نووسەر و شرۆڤەكار لە سەنتەری عیراق بۆ توێژینەوەكان: شایستەی هەڵبژاردنی داهاتوو یەكلایی كەرەوەیە بۆ چەسپاندنی سەقامگیری و زیاد كردنی دەستكەوتەكان
سەماحەتی عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لەمیانەی چاوپێكەوتنی كۆمەڵێك نووسەری ڕا و توێژەر و شرۆڤەكاران لەسەنتەری عێراق بۆ دیراسات دووپاتی كردەوە كە عێراق ئەمرۆ سەقامگیرییەكی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە كە ئەوەش بووتە هۆكاری ئەوەی ببێتە وۆركشۆپێكی گەورەی چالاك لە بەغدا و چەندین پارێزگا و جەختیشی كردەوە لەسەر گرنگی پاراستنی ئەو دەستكەوتە نیشتمانییانە و پتەوكردنیان.
سەماحەتی لەو دیدارە باسی سروشتی دۆخی ناوخۆی و هەرێمی كرد لەگەل شایستە داهاتوەكاندا، لەسەرووی هەموویانەوە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو، سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر بەشداری كردنێكی فراوان و هۆشیارانە و كاریگەر لەبەر ئەوەی هەڵبژاردنەكان ڕۆڵێكی سەرەكی هەیە لە چەسپاندنی سەقامگیری سیاسی و كۆمەلایەتی لە وادەیەكی دووردا.
سەماحەتی ئاماژەی كرد كە سروشتی ڕكابەری هەڵبژاردنە چاوەڕوانكراوەكە گرنگی خۆی هەیە بۆ بەدی هێنانی ئەمنی هەڵبژاردن و هاوسەنگی هەلەكان و داوای كرد سەنتەرەكانی توێژینەوە رۆڵی سەرەكی لە هۆشیاركردنەوە ببینن بۆ پتەوكردنی رۆشەنبیری هەڵبژاردنەكان و تیشك خستنە سەر كاریگەری بەشداری كردن لەو هەڵبژاردنە لەسەر داهاتووی ولاتدا.
لەسەر ئاستی هەرێمی، بەڕێز حەکیم جەختی لەسەر گرنگی بەردەوامی دیالۆگی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کردەوە، چونکە کاریگەری ئەرێنی هەیە لەسەر کەمکردنەوەی گرژییەکان و ڕێگریکردن لە زیادبوونیيان لە ناوچەکەدا، هةروةها ئاماژەی بەوەشکرد کە سەقامگیریی ناوچەکە ڕاستەوخۆ ڕەنگدانەوەی لەسەر بارودۆخی ناوخۆی عێراق هەیە..
هەر لەم بارەیەوە، سەماحەتی سەركۆنەی دەستدرێژییەكانی ئیسرائیلی بۆ سەر گەلی غەزە دووپات كردەوە و سەرسوڕمانی خۆی دەربڕی بەهۆی بێ دەنگی نێودەوڵەتی لەئاست ئەو قەسابخانانەی بەرامبەر خەڵكی سڤیل لە كەرتەكە دەكرێت، داواشی كرد هەڵوێستێكی نێودەوڵەتی توند تر و دادپەروەرانە بۆ دۆسێی فەلەستینی بكرێت.