• سەماحەتی حەكیم لەكۆنگرەی ساڵانەی نووسینگەی دەوڵەت: عێراق بەچەسپاوی چاك دەبێتەوە و هەڵبژاردنی داهاتووش وێستگەیەكی چارەنووسسازە بۆ چەسپانی دیوكراتیەت

    2025/ 05 /31 

    سەماحەتی حەكیم لەكۆنگرەی ساڵانەی نووسینگەی دەوڵەت: عێراق بەچەسپاوی چاك دەبێتەوە و هەڵبژاردنی داهاتووش وێستگەیەكی چارەنووسسازە بۆ چەسپانی دیوكراتیەت

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی لە گوتەیەكی لە كۆنگرەی سالانەی نووسینگەی كاروباری دەوڵەت، یەكێك لە پێكهاتەكانی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی گوتی ناوچەكە بە دۆخێكی نائاسایی تیپەڕ دەبێت بەهۆی پێشهاتە مەترسیدارەكانی فەلەستین و لوبنان و یەمەن، ئاماژەشی كرد كە عێراق هەڵوێستێكی پاڵپشتیكەری بۆ بۆ فەلەستین هەیە بێ ئەوەی ڕاستەوخۆ خۆی لە قەیرانەكان تێوە بگلێنێت، هەروەها گەشبینی خۆی دەربڕی بۆ گفتوگۆیەكانی نێوان كۆماری ئیسلامی و ویلایەتە یەكگتروەكانی ئەمەریكا.

    بەڕێز حەکیم ڕوونیكردەوە  کە عێراق لەسەر ئاستی ئەمنی و سیاسی و کۆمەلایەتی چاکبووەتەوە و ئەمڕۆ هەڵمەتێکی فراوانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان بەخۆیەوە دەبینێت جگە لە پەرەپێدانی پەیوەندییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانی تا بتوانێت ڕۆڵی سەرەکی لە ناوچەکەدا بگێڕێت، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەم چاکبوونەوەیە بەهۆی پەیڕەوکردنی سیاسەتی میانڕەوی و ناوەندییە کە بۆتە خاڵی ڕێککەوتن لە ناوخۆ و دەرەوەدا..

    سەماحەتی ئەوەشی خستەڕوو کە ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی سەرەڕای هەڵمەتی ناوزڕاندن و چەوساندنەوە کە ڕووبەڕووی بووەتەوە پابەندبوونی خۆی بە ڕێبازێکی میانڕەو کە ڕەنگدانەوەی پڕۆژەیەکی ژیرانە پتەو دەکات کە زیاتر لە سەدەیەکە درێژەی کێشاوە و قۆناغی مێژوویی یەکلاکەرەوەی عێراقی تێپەڕاندووە.

    بەڕێز حەکیم تەئکیدیکردەوە کە قۆناغی ئێستا قۆناغی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوەیە ئەمەش پێشینەیەكە بەسەر ئەوانی تردا زاڵ دەبێت و داوا لەڕۆڵەکانی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی دەکەین لەپێشەنگی ئەو هێزانەدا بن کە تێدەکۆشن بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجانە لەڕێگەی  هێنانی وەبەرهێنان و سوودوەرگرتن لەو سەقامگیرییە ئەمنیەی کە ئەمڕۆ عێراق بەخۆیەوە دەبینێت.
    .
    ئاماژەی بەوەشکرد کە ڕكبابەرییەكانی بەرز و نزمی نرخی نەوت دەکرێت ببێتە دەرفەتێک بۆ بوژاندنەوەی کەرتەکانی بەرهەمهێنان وەک پیشەسازی، کشتوکاڵ، گەشتوگوزار و تەکنەلۆژیا و داوای بڕیاری چاکسازی بوێرانەی کرد بۆ كەرتی بەرزکردنەوەی ئەم کەرتانە و کەمکردنەوەی پشت بەستن پێیان، نەوت، هەروەها هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە ئەندامانی ڕەوتی حیکمە گیانی خزمەت. پەرۆشی دابینکردنی چارەسەری واقیعیانەیان  بۆ كێشەكانی هاولاتیان هەبێت ، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەم شێوازە جەوهەری پڕۆژەی حیكمەیە. 
    لەكۆتایی قسەكەی، بەڕێزیان هەلبژاردنی داهاتووی بەوە وەسفكرد كە ویستگەیەكی یەكلایی كەرەوەیە هیچ لە هەڵبژاردنەكانی 2005 كەمتر نییە و داوای كرد خۆئامادەكاری زیاتر و بەشداری زیاتر و هۆشیارانە هەبێت بۆ زامنكردنی سەركەوتنی زیاتر و تا شەرعیەتی باشتری هەبێت.

    Related News