سەماحەتی حەكیم لە میوانخانەی ئال موبەرقەع : عێراق ڕكابەرییەكانی تێپەڕ كرد بەپاڵپشتی مەرجەعیەت و سەركردەكان و هۆزەكان ئێستاش گرەو لەسەر هۆشیاری خەڵك دەكەین لەگەڕێكی تازەی هەڵبژاردندا
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لەمیوانخانەی ئال سەید نور ئەلموبەرقەع لە میوانداری بەڕێز سەید نوری سەید موحسن ئەلنوری ئەلموبەرقەع چاوی بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی ناوچەكە كەوت و سەرەتا پیرۆزبایی هاتنی مانگی زی حیجەی حەرامی لێكردن و ستایشی پەیوەندی دێرینی لەگەڵ ئال موبەرقەعی كرد.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە پەیوەندییە كۆمەلایەتییەكان وەك كۆڵەكەیەكن بۆ كۆمەڵگا و دەوڵەتێكی بەهێز، دواتر باسی قوربانییەكانی ئال موبەرقەعی كرد لە سەردەمی دیكتاتۆرییەتدا و پێشكەشكردنی شەهیدی زۆر لەپێناو ئازادی و شكۆدا، ئاماژەشی كرد كە بەو ڕكابەرییانە كرد كە دوای كەوتنی ڕژێمی پێشوو تووشی عێراق هاتەوە وەك تیرۆر و هەوڵی بەشەیتانكردنی ئەزموونی عێراقی.
سەماحەتی ڕوونی كردەوە كە عێراق توانی ئەو قۆناغە سەختانە تێپەڕبكات لەكاتێكی كورتدا ئەویش بەهۆی ژیری و حیكمەتی مەرجەعیەتی ئاینی و ئازایەتی سەركردەكان و وەفاداری هۆزەكان بەپێچەوانە ولاتانی دیكە كە تا ئیستاش لەگێرەشێوێنی و نا سەقامگیری دان..
.
سەماحەتی جەختی لەسەر گرنگی دامەزراندنی دۆخێکی تەبایی کۆمەلایەتی لە عێراق کردەوە و هاوکات دانی بە هەڵوێستی ئەرێنی وڵاتانی ناوچەکە و جیهان بەرامبەر بە عێراق دانا کە هاوکاتە لەگەڵ بزووتنەوەی فراوانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان لە چەند پارێزگایەکدا، بەڕێزی دووپاتی کردەوە کە عێراق بە شێوەیەکی ئەرێنی مامەڵەی لەگەڵ گۆڕانکارییە هەرێمییەکاندا کردووە بەبێ ئەوەی تووشی ناکۆکی و زیان گەیاندن بە دەستکەوتە ناوخۆییەکانی بدات و داوای بەردەوامی ئەو ڕێبازە هاوسەنگەی کرد..
سەماحەتی حەكیم باسی گرنگی شایستەی هەڵبژاردنی داهاتووی كرد لە چەسپانی سەقامگیری و پتەوكردنی سیستەمی دیموكراتی داواشی كرد گەڕی هەڵبژاردنی داهاتوو فراوان بێت بەشێوەیەك تیشكدانەوەی هۆشیاری عێراقییەكان و ئەمەكیان بەرامبەر داهاتووی ولاتیان بەرجەستە بكات، لە گەرم گوڕی بە هەڵبژاردنەكانی 2005 بچێت.
لەكۆتایی قسەكانیدا، ئاماژەی كرد كە پێشینەی كارەكان ئەمرۆ خزمەتگوزارییە بە پلەی یەكەم و ئەویش ژێرخانە لەگەڵ دابین كردنی هەلی كار و فرەكردنی سەرچاوەكانی داهات و جەختی كردەوە لەسەر پێویستی بەرزكردنی ئاستی هۆشیاری مافەكان و هەوڵدان بۆ وەرگرتنی بەشێوەیەكی ئاشتیانە و یاسایی و بەشداری كردن لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو .