سەماحەتی حەكیم چاوی بە كۆمەڵێك لە رێكخستنەكانی ئافرەتانی رەوتی حیكمە دەكەوێت و دەلێت : باوەڕمان بە بە چاوەڕوانكردنی ئەرێنی دەركەوتنی ئیمام مەهدی (خوا كار ئاسان بكات) هەیە
بەڕێز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لەمیانەی دیداری كۆمەڵێك لە ئافرەتانی ڕێكخستنەكانی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی گرنگی رۆلی كاریگەری ژنانی لە بنیاتنانی كۆمەڵگا و دروستكردنی گۆڕانكاری دووپاتكردەوە و ئاماژەی كرد كە پەیوەندی نێوان ئافرەتان و پیاو پەیوەندییەكی كاملە و جیاكاری نییە.
لەسەرەتای دیدارەكە بەڕێز حەكیم سوپاس و پێزانینی خۆی بە خوشكە ئامادەبووەكان گەیاند بەهۆی ئەو ئەركەی كێشاویانە لە گەشت كردن و هاتن و پیرۆزبایی هاتنی مانگی زی حیجەی لێكردن لەگەڵ بۆنەی یادی هاوسەرگیری ئیمام عەلی (سلاوی لێ بێت) لەگەڵ خاتوون فاتیمەی زەهرا (سلاوی لێ بێت)..
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە چاوەڕوانكردنی دەركەوتنی خاوەن زەمان گەورەترین وێنەی جیهادە لەپێناوی خودا و جەختی كردەوە لەسەر پێویستی ئەوەی كە چاوەڕوانكردنەكە ئەرێنی بێت نەك نەرێنی و خراپ لەڕێگەی كاركردن بۆ رەخساندنی كەشێكی بڕواداری و فراوان كردنی بازنەی بڕواداران و كەسی باش بۆ زەمینە خۆشكردن بۆ دەركەوتنی ئیمامی مونتەزەر.
سەید حەكیم داواشی كرد كە بەهاكان دەستی پێوە بگیرێت و پەرەوپێش بچێت و گوتیشی بەهای كار بە كاریگەری دەپێوریت نەك بە قەبارەكەیو ئەوەی بۆ سوودی خەڵكیشە ئەوەیە كە دەمێنێتەوە و بناغەیەكی چەسپاو دادەڕێژێت، هەر وەك لە ئایەتی قورئانی پیرۆزیش هاتوە.
سەماحەتی جەختی كردەوە كە گرنگە بەرپرسیارێتی و خۆراگری بەرامبەر ڕكابەرییەكان هەبێت و گوتیشی ئەنجامدانی كار پێویستی بە بڕواهێنانە بە ساڵی تێكەوتن و بەڵاكان كەهەتا پێغەمبەرانی خوداش لێی جیا نەكراوەنەوە.
لەدۆخی سیاسی بەڕێز حەكیم ڕوونی كردەوە كە سیاسەت لە ڕوانگەی رەوتی حیكمە سیاسەتی بەها و بنەماەكانە، دووپاتیشی كردەوە كە بڕواهێنان بەوەی كە سیاسەت نابێت ئاین بەرەو سیاسەت ببات و دەست بە میانرەوی و هاوسەنگی بگرن و بە سەرچاوەیەكی هێز و یەكگرتوویی دابنێن و داواشی كرد لەهەمان كاتدا كرانەوە بەڕووی سەرجەم پێكهاتە نیشتمانییەكان هەبێت، هەروەها لە خاڵە هاوبەشەكان یەكتر بگرنەوە.
بەڕێز حەكیم جەختی كردەوە لەسەر بالا دەستكردنی بەرژەوەندی نیشتمانی لەسەر بەرژەوەندی تەسك و پابەند بوون بە هەڵوێست و ئاماژەی كرد بە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو و بەو وەسفەی كە یەكلایی كەرەوەیە بۆ چەسپاندنی سەقامگیری سیاسی ، هەروەها سەرخسنی بنەمای میانرەوی كە خزمەتی عێراق و گەلەكەی دەكات.
لەكۆتاییدا سەید حەكیم دووپاتی كردەوە كە گرنگە هەموو ئامادەكارییەكان تەواوبكرێت و ئەركەكان چڕ بكرێنەوە و باپەندبوون بەكار هەبێتبۆ پێشوازی مانگی موحەرەم بەشێویەك كە لەگەڵ ڕۆل و پێگەی لە بڵاوكردنەوی وشیاری و بنیاتنانی ناسنامە بگونجێت..