• سەید حەكیم لەگەڵ بالیۆزی توركی لەبەغدا ڕێگاكانی پتەوكردنی پەیوەندی و هاریكاری هەرێمی دووپات دەكاتەوە

    2025/ 05 /27 

    سەید حەكیم لەگەڵ بالیۆزی توركی لەبەغدا ڕێگاكانی پتەوكردنی پەیوەندی و هاریكاری هەرێمی دووپات دەكاتەوە

    بەڕێز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی، پێشوازی لە بەڕێز ئەنیل بۆرا ئینان بالیۆزی توركیا لە بەغدا دەكات، لەم دیدارە باس لە پەیوەندی دوو قۆڵی عیراق و توركیا و چۆنیەتی پێشخستنی كرا بە شێوەیەك كە خزمەتی هەردوو گەلی دۆست بكات.

    سەماحەتی حەكیم لەم دیدارە گرنگی قۆستنەوەی هاوبەشە مێژووییەكان و جوگرافیا و رۆشەنبیری بۆ پتەوكردنی پەیوەندی بەغدا و ئەنقەرەی خستە ڕوو و ئاماژەی كرد كە پتەوكردنی ئەو پەیوەندییانە كاریگەری ئەرێنی لەسەر سەقامگیری و گەشەسەندنی ناوچەكە هەموو دەبێت.

    لەهەمان ڕووانگە، سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر گرنگی پرۆژەی ڕیگای گەشەسندن، بەو پێیەیكە پرۆژەیەكی ستراتیژی و نێودەولەتییە كە دەتوانێت پێگەی ئابووری عێراق پتەوتر بكات و خزمەتی ڕۆڵەكانی گەلی عیراق بە هەموو پێكهاتەكانی بكات.

    سەبارەت بە دۆسێی ئاو، سەید حەكیم داوای كرد ڕەچاوی دۆخی كەش و هەوای سەخت بكەن كە عێراق بەهۆی بەرزی پلەكانی گەرما ڕووبەڕووی دەبێتەوە، بۆیە پێویستە ڕێكەوتنە هاوبەشەكان سەبارەت بە بەردانەوەی ئاو ئەكتیڤ بكەن، كە ئەوەش دادپەروەری لە پێداویستیەكانی گەلی عیراق بەدی دەهێنێت.

    .لەم دیدارە سەبارەت بە گرنگی كاملبوون لە بواری وزە خرا ڕوو و بەپێویست زانرا كە ئەو ڕكابەرییانە بۆ هەلی هاوبەس بۆ خزمەتی هەردوو لا بگۆڕدرێت، دووپاتیشی كردەوە كە عیراق و توركیا توانای گەورەیان هەیە بۆ ئەوەی بتوانن لەم بوارە ئەكتیڤە بیخەنە گەڕ.

    سەبارەت بەدۆخی ناوچەکە، بەڕێز حەکیم پشتیوانی خۆی بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیری لە سوریا و بەهێزکردنی سەرجەم پێکهاتەکانی و دەستەبەرکردنی مافەکانیان دەربڕی، هەروەها پێشوازی خۆی بۆ بڕیاری پارتی کرێکارانی کوردستان دووپاتکردەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی خۆی و چەک دانان و  ئەمەشی بە هەنگاوێکی ڕاست بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێ وەسف کرد، هەروەها ئاماژەی بە پێویستی هاوکاری هاوبەش کرد لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە هەموو شێوەکانییەوە و تەئکیدی لەوە کردەوە کە عێراق خاوەنی داتابەیسێکی بەرفراوان و ئەزموونێکی مەیدانی فراوانە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و سەرجەم
    تاکتیکەکانی تیرۆرستان.
    لەكۆتاییدا سەید حەكیم لەم دیدارە دووپاتی لەسەر گرنگی هەڵبژاردنی داهاتوو كردەوە و بە یەكلایی كەرەوەی وەسفكرد لەبەر ئەوەی هەلێكی گرنگە بۆ چەسپانی سەقامگیری سیاسی و كۆمەلایەتی و درێژەپێدانی چەرخی بنیاتنان و ئاوەدانكردنەوە لەعێراق.

    Related News