سەماحەتی حەكیم داوا دەكات پالپشتی بەهرەمەندە لاوەكان بكرێت و چانسی خوێندنی بالا و دامەزراندنیش فروانمتر بكرێت
لەكەشێكی خەمناكدا بەهۆی یادی شەهیدبوونی ئیمام و گەورەمان ئیمامی محەمەد بن عەلی ئەلجەواد (سلاوی لێ بێت)كە تێیدا بیرەوەری ئەو ئیمامە مەزنە و پەند و وانەكانی دەخینە روو لە بواری ئۆقرە گرتن و دانایی و زانست، بەڕێز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی گرنگی ڕێچكە گرتنی ئیمامەكانی (سلاویان لێ بێت)ی بەگرنگ وەسفكرد لە ڕووی باوەش كردنەوە بۆ توانا لاوەكان لەبواری زانست و كاركردن لەسەر باشكردنی دۆخیان.
ئەوەش لە دیداری بەڕێزیان باسكرا لەگەڵ كۆمەڵیك لە قوتابیانی بەشی ئابووری نەوت و غاز لە كۆلیژی زانستی ئیداری و دارایی زانكۆی ئیمام ئەلسادق (س) لەوێ گوێبیستی خەم و خواستەكانی داهاتوویان بوو.
سەید حەكیم جەختی كردەوە لەسەر ئەوە پێویستە ئەو بەش بەشێنە بە دادپەروەرانە بێت و داوای كرد بەرنامەی ماستەر و دكتۆرای تایبەت بەوان هەبێت و هەل لەبەردەم قوتابیان هەبێت بۆ ئەوەی لەسەر كاروانی زانستیان بەردەوام بن.
هەروەها بەڕێزیان داوای داوای له حكومەتی عێراق کرد وەبەرهێنان له لێهاتوویی نیشتیمانی لەم بواره گرنگه دا له ڕێگەی كاراکردنی بڕگەكانی پەیوەندیدار و ڕاهێنانی کارمندانی عێراقی له گرێبەستەکانی کۆمپانیا نەوتییەكان له وڵاتدا بەشداری پێ بكەن و داواشی کرد دەرچوانی بەشی ئابووری نەوت و گاز له پۆسته حکومییەكاندا سەر بخرێن لە ڕۆشنایی گرنگی ئه م پسپۆڕییه له پاڵپشتیکردنی ئابووری نیشتمانی و پەره پێدانی کەرتی نه وت..
لەكۆتایی قسەكانیدا، سەید حەكیم دووپاتی كردەوە كە پاڵپشتی لاوانی تێگەیشتوو و خاوەن پسپۆری جۆری جەوهەر و كڕۆكی بنیاتنانی دەولەتە و گەرەنتی كردنی داهاتوویەتی ئەوەش لەگەڵ بنەمای میانرەوی و واقعیەت بەرجەستە دەبێت كە ئەویش بڕوای ڕەوتی حیكمەی نیشتمانییە.