سەماحەتی حەكیم باسی ژیاننامەی ئیمام جەواد دەكات (سڵاوی لێ بێت) لەرۆژی شەهید بوونی و دەڵێت : قوتابخانەیەكی نەمرە لە بیر و ئۆقرە و ڕكابەری
لەیادی شەهیدبوونی سەید و ئیماممان محەمەد بن عەلی ئەلجەواد (سڵاویان لێ بێت) بەڕێز حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی باسێكی ژیاننامەی ئیمامی كرد لەبەر ئەو پەند و وانە گەورانەی لەڕووی بیر و ڕكابەری و ئیمامیەتی پێش وەختە لەخۆیەوە گرتوون.
سەماحەتی حەكیم گوتی ئیمامەتی پیشوەختەی ئیمام ئەلجەواد (سلاوی لێ بێت) شكۆیەكی خودایی بوو و بەڵگەیەك بوو لەسەر قووڵی دیدی ئیمام، بەتایبەتی لەكاتی ڕكابەرییە گەورەكان كە ئیمام لە قۆناغێكی سەخت لەمێژووی ئومەتی ئیسلامی ڕووبەڕووی هاتەوە.
سەماحەتی ئاماژەی بەوەشکرد کە ئیمام ئەلجەواد (سڵاوی لێ بێت) لە سەردەمێکدا کە پێشکەوتنێکی زانستی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە، ڕووبەڕووی ڕكابەری ڕۆشنبیری بووەتەوە و هەروەها لەگەڵ بیرمەندان و زانایانی دیار گفتوگۆی کردووە و بیروبۆچوونە قووڵەکانی خۆی لە فەقهدا و هزری ئیسلامیدا خستووەتە ڕوو کە بنەمایەکی زانستی بەهێزی دامەزراند بۆ چارەسەرکردن.
هەروەها تەئکیدی لەوە کردەوە کە ئیمام ئەلجەواد (سڵاوی لی بێت) بەشداری کردووە لە دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئاڵۆزترین ئاستەنگەکان کە ڕووبەڕووی حوکمی ئیسلامی دەبوەوە ئەو کاتە، هەروەها تێگەیشتن و بیرکردنەوەکەی خاڵی وەرچەرخان بوو لە مامەڵەکردن لەگەڵ قەیران و پێشهاتە تازەكاندا.
لەلایەكی دیكەوە، ئاماژەی كرد كە قۆناغی ئیمام ئەلجەواد (سڵاوی لێ بێت) بەشێكە لە ڕێرەوێكی سەرەتایی بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ غەیبەتی ئیمامی ئەلمونتەزەر (خوا كاری ئاسان بكات) ئەوەش گۆڕانێكی گرنگ بوو لە پەیوەندی لەگەل ئیمامەتیدا.
لەكۆتایی گوتەكەی سەماحەتی حەكیم گوتی سلاو لە ئیمام ئەلجەواد رۆژبوونی و رۆژی تیكۆشانی لەپێناو خودا و رۆژی سەركەوتنی بۆ ئیسلام و رۆژی شەهیدبوونی وەك مەزڵومێك بەلام لای ئێمە وەك قوتابخانەیەكی نەمر مایەوە كە تێدا ئیلهامی سەبر و دید و وەفاداری لێ فێرببین.