• سەید حەكیم لەگەڵ بالیۆزی ڕووسیا چۆنیەتی پتەوكردنی پەیوەندی دووقۆلی و گرنگی چاكسازی ئابووری و شایستەی هەلبژاردن تاوتوێ دەكات

    2025/ 05 /26 

    سەید حەكیم لەگەڵ بالیۆزی ڕووسیا چۆنیەتی پتەوكردنی پەیوەندی دووقۆلی و گرنگی چاكسازی ئابووری و شایستەی هەلبژاردن تاوتوێ دەكات

    بەڕێز سەید حەكیم، سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە بەرێز (ئالبرۆس كۆتراشیف)ی بالیۆزی ڕووسیای ئیتحادی لە بەغدا، هەروەها لەگەڵ ئەو پەیوەندی دوو قۆڵی بەغدا و مۆسكۆ و پێشهاتەكانی دۆخەكە لەسەر گۆڕەپانی عیراقی و ناوچەكە تاوتوێ كرا.

    لەم دیدارە، سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە ئەوەی عێراق لە سەقامگیری سیاسی و ئەمنی و كۆمەلایەتی جگە لە پێشكەوتنی بیناسازی و خزمەتگوزاری و گەشەپێدان لە زۆربەی پارێزگاكان بەخۆیەوە بینیوە، دەبێتە هۆكارێك بۆ ئەوەی پارێزگاری لەو سەقامگیری و بنیاتنانە بكەین بەشێوەیەك كە پێگەی عێراق لەناوچەكە و لەسەر ئاستی جیهان پتەوتر بكات..

    هەروەها ئاماژەی بە گرنگی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو کرد وەک ساتێکی گرنگ کە سەقامگیریی بەردەوام دەچەسپێنێت و یارمەتیدەرە بۆ پتەوکردنی سیستەمی دیموکراسی لە وڵاتدا و داوای بەشداریكردنیی بەرفراوان و هۆشیارانەی لەم مافە نەتەوەییەدا کرد...

    لە چوارچێوەی قسەكانیدا لەسەر چاکسازی ئابووری، سەید حەکیم جەختی لەسەر پێویستی هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهاتی نەتەوەیی کردەوە بە تیشک خستنە سەر پێنجینەی  پیشەسازی، کشتوکاڵ، گەشتیاری، وەبەرهێنان و تەکنەلۆژیا، وەک بنەمایەکی پێویست بۆ بنیاتنانی ئابوورییەکی نیشتمانی بەهێز و بەردەوام.

    Related News