سەماحەتی حەكیم لەگەڵ ئەعرەجی و عەلاوی باسی پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی و شایستە داهاتووەكان دەكات
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز بەها ئەلئەعرەجی و بەڕێز محەمەد تۆفیق عەلاوی هەر یەك بەجیا لە دوو دیدار كە تێیدا باس لە دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە كرا لەگەڵ ئەو ڕكابەرییانەی كە قۆناغی داهاتوو دەیسەپێنێت، بەتایبەتی شایستەی نیشتمانی چاوەڕوان كراو.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە سەركەوتنەكان و دەستكەوتەكان گە لەعێراق بەدی هاتوون بەرهەمی دۆخی سەقامگیریی و ئەمنی و كۆمەلایەتییە كە ولات پێیدا تێپەڕ دەبێت، جەختشی كردەوە كە گرنگە پارێزگاری لەو سەقامگیرییە بكرێت و كاری لەسەر بكرێت بۆ ئەوەی بچەسپێت و ببیتە گەرەنتی بۆ بەردەوامی لە داهاتوودا.
سەماحەتی ئاماژەی كرد كە ناوچەكە بە قۆناغێكی سەخت تێپەڕ دەبێت بەهۆی كەڵەكەبوونی ڕووداو و ڕكابەرییەكان كە چەند ساڵی ڕابردوو تێیدا ژیاوین، هەروەها گەشبینی خۆی پیشاندا بۆ ئەوەی گفتوگۆی كۆماری ئیسلامی ئێران و ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا بگاتە ئەنجامێكی ئەرێنی بۆ ئەوەی ئەمن و سەقامگیری بۆ گەلانی ناوچەكە بەرقەرار بێت.