سەماحەتی حەكیم: عێراق چانسی هەیە سەقامگیری ئێستای بۆ هەمیشەیی بگۆڕێت
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە شاندێكی پەیمانگای جینێف بۆ سیاساتی ئەمنی بەسەرۆكایەتی بەڕێز بۆل دزیا تكویك سەرۆكی دۆسێی ناوبژی و پالپشتی ئاشتی، لەو دیدارە باس لە سروشتی عێراق و ڕكابەرییەكان و چانسی كرا لەسایەی پێشهاتە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكاندا.
سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە عیراق بە دۆخ و ڕكابەری گەورە تیپەڕ بوو لە دوو دەیەی ڕابردوودا بەڵام بەهۆی یەكگری پێكهاتەكانی و خۆراگری ڕۆڵەكانی توانی ڕووبەڕووی ببێتەوە و ئاماژەی كرد كە ئێستا ولات لەدۆخێكی نایابی سەقامگیری دایە و كە پێشتر بەخۆیەوە نەبینیوە لەسەر ئاستەكانی ئەمنی و سیاسی و كۆمەلایەتی لەگەڵ كرانەوەی ئەرێنی بەڕووی دەوروبەری هەرێمی و نێودەوڵەتی لەگەڵ ئەو جووڵەیەی لەپارێزگاكان هەیە لە ڕووی ئاوەدانكردنەوە لەزۆربەی كەرتەكان.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد کە هەمەچەشنی کۆمەڵایەتی لەعیراقدا هێزێکە وەك پردێكی پەیوەندی وایە لەگەڵ ولاتانی جیهان و داوای سوود وەرگرتنی لەئەزموونی عێراق لەگواستنەوە لەدیکتاتۆرییەت بۆ دیموکراسی کرد کە دەرسێکە لەبنیاتنانی دەوڵەتدا لەخۆدەگرێت...
سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر گرنگی بنەمای بێ لایەنی ئەرێنی كە عیراق پەیڕەوی كردبوو لە بەیەك گەیاندن و لیك نزیك كردنەوەی بۆچوونەكان لە ناوچەكە و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی كە ئەوەش لە ناخ و ڕەگی مێژووی ولات هەڵقۆلاوە، گوتیشی هەڵبژاردنی داهاتوو هەلێكی گرنگە بۆ چەسپاندنی ئەو رۆڵە و گۆڕینی سەقامگیری ئێستا بۆ سەقامگیری بەردەوام تا خزمەتی خواستەكانی گەلی عیراق بكات.