• سەماحەتی حەكیم: لووتكەی عەرەبی لە بەغدا وێنەیەكی ئەرێنی لەسەر عێراق پێشكەش كرد و هەموو دەبێت بۆ شایستە داهاتوەكان ئامادە بن

    2025/ 05 /24 

    سەماحەتی حەكیم: لووتكەی عەرەبی لە بەغدا وێنەیەكی ئەرێنی لەسەر عێراق پێشكەش كرد و هەموو دەبێت بۆ شایستە داهاتوەكان ئامادە بن

    بەڕێز حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لە كۆبوونەوەی خولی دەستەی ڕای ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی گوتی كە لووتكەی عەرەبی لە بەغدا دەستكەوتێكی گرنگ بوو كە ڕەنگدانەوەی سروشتی دۆخی عێراقی لە ڕووی سەقامگیری ئەمنی و پێشكەوتنی بیناسازی بوو، ڕوونیشی كردەوە كە سەرۆكایەتی عیراق بۆ ئەو لووتكەیە چانسێكە بۆ پتەوكردنی ئامادەیی و رۆڵی ئەرێنی عەرەبی لە ڕكابەرییە هەرێمییەكان.

    سەماحەتی جەختی كردوە لەسەر گرنگی ڕووبەڕووبوونەوەی ڕكابەرییەكان بە مەنتیقی دەوڵەت و پیاوانی دەوڵەت بەشێوەیەك لەگەڵ بەرژەوەندی نیشتمانی باڵا بگونجێت، هەروەها ئاماژەی كرد كە ئو گفتوگۆیەی لەنێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و ویلایەتە یەكگرتوەكان هەیە گرنگی خۆی هەیە و ئەگەر ئەنجامەكتنی ئەرێنی بن ئەوا ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر عێراق و تەواوی ناوچەكە دەبێت.
    سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو، بەڕێز حەکیم گوتی هەڵبژاردنەکان گرنگن هاوشێوەی هەڵبژاردنی ساڵی 2005، چونکە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ پتەوکردنی سیستەمی سیاسی و بەهێزکردنی سەقامگیریی بەردەوام، هەروەها داوای ئامادەکاری جددی بۆ ئەو کەسانە کرد و بەردەوامی پرۆسەی نوێکردنەوەی بایۆمەتری و کارکردن بۆ دەستەبەرکردنی بەشداری فراوان و هۆشیارانە لە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگادا...

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە بنەمای هاوسەنگی و ناوەندگیری كە رەوتی حیكمە پەیڕەوی دەكات وای كردوە مایەی قبلوول كردن بێت و توانای هەبێت و زۆر كێشەی ناوخۆی و دەرەكی چارەسەر بكات و داوای كرد هەموو ئەركەكان یەك بن بۆ ئەوەی لە قۆناغی داهاتوو هەست بە بەرپرسیارێتی بەرز بكرێت.

    Related News