سەماحەتی حەكیم چاوی بە شاسوار عەبدولواحد سەرۆكی نەوەی نوێ دەكەوێت
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز شاسوار عەبدولواحد كەوت كە سەرۆكی ڕەوتی نەوەی نوێیە، لەم دیدارە باس پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی ولات و شایستە داهاتوەكانی گۆڕەپانی
نیشتمانی كرا.
هەردوو لا دووپاتیان كردەوە كە گرنگە پارێزگاری سەقامگیری سیاسی بكرێت كە عێراق بەخۆیەوە بینی لە قۆناغی ئێستادا و هەوڵ بدرێت ئەو سەقامگیرییە ببێتە هەمیشەیی و كەشێكی سەقامگیر و ئارام بۆ عێراقییەكتان دابین بكرێت.
سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر پێویستی چارەسەری كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان بەغدا و هەولیربەپێی دەستوور و بەرژەوەندی گشتی و ئاماژەی كرد كەپێشكەش كردنی تەنازولات لەهەموو لایەنەكان دەروازیەكی سەرەكییە بۆ چارەسەری ناكۆكییەكان و بنیات نانی دەوڵەتێكی بەهێز كە مافی هەمووانی تێدا پارێزراو بێت.
لەم بارەیەوە ئامادەكاری بۆ شایستەی داهاتووی هەڵبژاردنەكان بەڕێز حەكیم داوای بەشداری كردنێكی فراوان و كاریگەری كرد لە هێزە سیاسیەكان و هاولاتیان و ڕوونی كردەوە كە ڕكابەری پێویستە لەسەر بنەمای بەرنامەی هەڵبژاردنەكان بێت كە قابیلی جێبەجێكردن بێت و بتوانێت بەرژەوەندی هاولاتی لە پێشینەی كارەكان دابنێت.