• سەماحەتی حەكیم بۆ شاندێكی میدیایی عەرەبی: هەڵبژاردنەكتنی داهاتوو قۆناغێكی یەكلایی كەرەوەیە لەنێوان نا سەقامگیری و سەقامگیری بەردەوام

    2025/ 05 /22 

    سەماحەتی حەكیم بۆ شاندێكی میدیایی عەرەبی: هەڵبژاردنەكتنی داهاتوو قۆناغێكی یەكلایی كەرەوەیە لەنێوان نا سەقامگیری و سەقامگیری بەردەوام

    بەڕیز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی دووپاتی كردەوە كە عێراق ئێستا بە دۆخێكی سەقامگیر تێپەڕ دەبێت كە پێشتر بەخۆیەوە نەبینیوە، ئاماژەشی كرد كە هەڵبژاردنەكاتنی داهاتوو بەقۆناغێكی یەكلایی كەرەوە هەژمار دەكرێت لە نێوان دۆخی ناسەقامگیر و سەقامگیری بەردەوام.

    لەم بارەیەوە سەماحەتی حەكیم لەمیانەی دیداری لەگەڵ شاندێكی میدیایی كۆماری عەرەبی میسر كە چەندین نووسەری ڕا و میدیاكار پێكهاتبوو باسی خەمی یەكگرتووی عەرەب و پەیوەندی دوو قۆلی نێوان هەردوو ولات و داهاتووی میدیای لەسایەی ئەو گۆرانكاری و پێشهاتەكان و ئامرازە تازەكان كرد.

    سەماحەتی گوتی عێراق ئێستا سەقامگیرییەكی بەخۆیەوە بینیوە كە پێشتر بەخۆیەوە نەبینیوە لەسەر ئاستی سیاسی و ئابووری و ئەمنی و كۆمەلایەتی لە ئێستاشدا زۆربەی پارێزگاكانی عێراق هەڵمەتێكی گەورەی ئااوەدانكردنەوە بەڕێوە دەچێت و وەك وەرشەیەكی كاری گەورە دێتە پێش چاو، ڕوونیشی كردەوە كە تیرۆر ڕكابەرییەك بوو عێراق پێیدا تیپەڕ بوو ئە وەش دەریخست كە عیراقییەكان پێویستیان بەیەكتر هەیە، هەروەها هێزیان بە یەكگترن و خۆڕاگرییان هەیە.
    .
    هەروەها ئاماژەی كرد كەس روشتی هەڵبژاردنەكانی داهاتوو دەریخستوە كە یەكلایی كەرەوەیە لە نێوان نا سەقامگیری و سەقامگیری و زۆر بە دۆخی هەڵبژاردنەكانی ساڵی 2005 دەچێت كە هەر ئەوەش بوو سیستەمی سیاسی ئێستای دامەزراند.
    سەماحەتی گوتیشی گرنگە ئەو شاندە عەرەبییانەی سەردانی عیراقییان كرد، ئەوان رۆڵێكی گرنگ دەبینن بۆ دەرخستنی ڕووی راستەقینەی عیراق و دۆخی ئاوەدانكردنەوە و چاكبوونەوە، دووپاتیشی كردەوە ئەنجامدانی لووتكەی عەرەبی لە بەغدا بوە هۆكاری ئەوەی شێوەی عیراق و تواناكانی باشتر بۆ هەمووان ڕوون ببێتەوە.. 
    جەختیشی كرد لەسەر هەماهەنگی كردن لەگەڵ میدیای عەرەبی و پێشكەوتنی تەكنەلۆژیا و تیشك خستنە سەر دۆسێی فەلەستینی و دەرخستنی زوڵم لێكردن و كارەساتی ئەو خەڵكە.

    Related News