• سەماحەتی حەكیم ستایشی دەزگا ئەمنییەكان دەكات و دووپات دەكاتەوە كە پێشینە بۆ پێشكەوتنی تەكنەلۆژیا و لەناوبردنی مادەی هۆشبەرە

    2025/ 05 /21 

    سەماحەتی حەكیم ستایشی دەزگا ئەمنییەكان دەكات و دووپات دەكاتەوە كە پێشینە بۆ پێشكەوتنی تەكنەلۆژیا و لەناوبردنی مادەی هۆشبەرە

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لەكاتی پێشوازی كردنی لە بەڕێز عەبولئەمیر ئەلشەمەری وەزیری ناوخۆ ستایشی ئەركی هێزە ئەمنییەكانی كرد لەكاتی بەڕێوەچوونی لووتكەی عەرەبی لە بەغدا و هیوای خواست زیاتر وێنەی عێراق بەدەر بخەن وەك دەوڵەتێك كە توانای دابین كردنی ئەمنیەتی بۆنە گەورەكانی هەبێت.

    سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی پێشینەی خزمەتگوزارییەكانی حكومەت پێویستە پتەوكردن و پێشخستنی بەئەلكترۆنی كردن و بەكارهێنانی تەكنەلۆژیای تازە بێت لە كارەكان، گوتیشی وەزارەتی ناوخۆ هاوبەشێكی سەرەكییە بۆ هاولاتی لەرۆژی لەدایك بوونی تا رۆژی كۆچی دوایی ئەوەش وا دەكات كە لەگەڵ پێشكەوتنی جیهانی برۆین، گوتیشی پێشخستنی كەرتی فریاكەوتن و پتەوكردنی تواناكانی هاوكاری مرۆیی پێویستە ببێتە پێشینەی كارەكانی وەزارەت و ئاماژەی كرد كە پێویستە لە بواری فراكەوتنی خەڵك كاتی بەپەلە لەرووی كاتەوە زیاتر ڕەچاوی خێرایی كارەكە بكەن.

    سەبارەت بەدۆسێی مادەی هۆشبەر، بەڕیز حەكیم داوای كرد ستراتیژیەتێكی هاوسەنگ پەیڕەوی بكەن كە  جیاكاری هەبێت لەنێوان ئەو كەسەی بەكاری دەهێنێت كە پێویستیان بە پرۆگرامی تایبەتی چارەسەركردن هەیە لەگەڵ ئەو كەسەی بازرگانی پێوە دەكات.

    لەكۆتاییدا سەماحەتی باسی دادپەروەری پرۆسەی هەڵبژاردنی كرد و دووپاتی كردەوە كە رۆڵی جەزگا ئەمنییەكان دەبێت دابین كردنی كەشێكی پڕ لە ئاسایشە بۆ هاولاتیان تا بە ئازادی بژاردە و خواستەكانیان دەرببڕن.
     

    Related News