• سەماحەتی حەكیم لەرۆژی جیهانی فەرەیی رۆشەنبیری : جیهان پێویستی زۆری بە چەسەپاندنی رۆشەنبیری گفتوگۆ هەیە

    2025/ 05 /21 

    سەماحەتی حەكیم لەرۆژی جیهانی فەرەیی رۆشەنبیری : جیهان پێویستی زۆری بە چەسەپاندنی رۆشەنبیری گفتوگۆ هەیە

    بەبۆنەی رۆژی جیهانی فرەیی رۆشەنبیری لەپێناو گفتوگۆ و گەشەپێدان، بەڕێز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی جەختی لەسەر چەسپاندنی رۆشەنبیری گفتوگۆ وەك بنەمایەك بۆ گەرەنتی كردنی سەقامگیری و ئاشتی لە پێناو ئێستاو داهاتوو كرد.

    سەماحەتی ئاماژەی كردكە جیهانمان ئەمرۆ وێرای ئەو قەیران و ناكۆكی و شەڕانەی بەخۆیەوە بینیوە، پێویبستی بە بەڕێوەبردنی هەمەچەشنی نەتەوەیی و ئاینی و رۆشەنبیری هەیە، هەروەها سوود وەرگرتن لەپێكهاتەكان بۆ ئەوەی ببنە پردێك بۆ پەیوەندی كردن و بەردەوام بوون لەگەڵ گەلان و نەتەوەكانی دیكەدا.

    سەید حەكیم بانگەشەی دووپات كردەوە بۆ ئەوەی ببێتە زمانی قسەكردن بۆ بەدی هێنانی ئاشتی و گەشەپێدان و دووپاتی كردەوەش كە رۆشەنبیری و درەوشانەوە هێزێكن بۆ پێشخستنی گەشەپێدانی بەردەوام و خەمباری خۆی دەربڕی لەوەی كە كەرتی رۆشەنبیری و درەوشانەوە پێگەی شایستەی لەسیاسەت و هاریكاری نێودەولەتی وەرنەگرتوە، جەختیشی كردەوە كە پێویستە دووبارە چاو بخشێنرێتەوە بەم كەرتە زیندووە بەگوێرەی رۆڵەكەی لە بنیاتنانی كۆمەڵگەدا.

    Related News