سەماحەتی حەكیم چاوی بە دكتۆر جەمال كەربۆلی دەكەوێت و گرنگی هەڵبژاردنەكانی داهاتوو دووپات دەكاتەوە
بەڕیز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز دكتۆر جەمال كەربۆلی سەرۆكی ڕەوتی نیشتمانی چاكسازی و گەشەپێدان كرد، هەردوو لا باسی دۆخی سیاسی عێراقیان كرد ، لەگەڵ ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی داهاتوودا.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو وەك وێستگەیەكی گرنگ وایە بۆ درەستكردنی سەقامگیرییەكی هەمیشەیی لە ولات هەروەها دەبێتە هۆكار بۆ بەدی هێنانی گەشپێدانێكی گشتی لەهەموو پارێزگاكاندا.
هەروەها جەختی لەسەر گرنگی ئامادەکاری جددی بۆ ئەم ئەزموونە دێموکراسییە کردەوە لە ڕێگەی بەشداری چالاک و کێبڕکێ لەسەر بنەمای بەرنامە و دیدگایەکی واقیعیانە و بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە پاراستنی سەقامگیریی ئێستا بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشە و پێویستی بە هەوڵی هاوبەشی هەموو هێزە نیشتمانییەکان هەیە...
سەماحەتی داوای كرد دۆخی پارێزگاكان باش بكرێت لە شایستەی دەستوورییان بۆ زامنكردنی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بۆ هاولاتیان و كردنەوەی زیاتر لە پرۆژەكانی گەشەپێدان كە دۆخی خزمەتگوەزاری و ئابووری باشتر دەكەن.