سەماحەتی حەكیم چاوی بە نوێنەری ئەنجومەنی وەزیران مەهدی ئامرلی و چەند سەركردەیەكی سیاسی سەلاحەدین دەكەوێت
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی بە بەڕیز مەهدی ئامرلی پەرلەمانتار و سەرۆكی كوتلەی بەدر كرد، ئەویش بە ئامادەبوونی چەندین سەركردەی سیاسی پارێزگای سەلاحەدین، لەم دیدارە باس لە پێشهاتە سیاسییەكانی ولات كران لەگەڵ سروشتی دۆخی پارێزگای سەلاحەدین لەسەر هەموو ئاستەكاندا.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە لەم دیدارە كە گرنگە فرەیی لەم پارێزگایە بە بەباشی ئیدارەی فرەیی پێكهاتەكان بكرێت تا مافی هەمووان پارێزراو بێت و جەختیشی كردەوە لەسەر پێویستی سەرپەرشتی كردنی خانەوادەی شەهیدان و ڕێزلێنانی قوربانییەكانیان و ستایشی پارێزگای سەلاحەدینی كرد لەو پاڵەوانێتیانەی بەرامبەر تیرۆر پێشكەشی كردوە.
هەروەها بەڕێزیان داوای كرد سەقامگیری ئەمنی و سیاسی و كۆمەلایەتی و ئابووری پالپشتی بكرێت و هەروەها پرۆسەی دەستپیشخەر بەرامبەر شانەكانی تیرۆر ئەنجام بدرێت تا تیرۆر وشك بكرێت و پەیوەندی پێكهاتەكانیش تۆكمە تر بێت.