• سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە ئەندامی پێشووی نوێنەران سائیب خدر كرد و گرنگی پاڵپشتی پێكهاتەی ئێزیدی دووپات كردەوە

    2025/ 05 /14 

    سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە ئەندامی پێشووی نوێنەران سائیب خدر كرد و گرنگی پاڵپشتی پێكهاتەی ئێزیدی دووپات كردەوە

    بەرێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕێز ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنرەان سائیب خدر كرد و لەم دیدارە باس لە پێشهاتە سیاسییەكان كرا لەگەڵ دۆخی پێكهاتەی ئێزیدی لە عێراقدا.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە پەلە لە گەڕاندنەوەی ئاوارە ئێزیدییەكان بۆ ناوچەكانی خۆیان بكرێت و كار لەسەر ئاوەدانكردنەوەی ئەو شارانە بكرێت كە زیانیان بەركەوتوە، ئەوەش سەقامگیری ئەو پێكهاتەیە گرنگە لەناو پێكهاتەكانی كۆمەڵگەی عێراقی باشتر دەكات.

    بەڕێزیان جەختی كردەوە لەسەر پاراستنی نوێنەرایەتی سیاسی دادپەروەرانە بۆ پێكهاتەكان و داوای كرد كە كۆتا سیاسییەكان گوزارشت لە خواستەكان بۆ پێكهاتەكان و نوێنەرایەتی ڕاستەقینەیان لە دامودەوگایەكانی دەولەتدا.

    هەروەها جەختی كردەوە لەسەر داوای ئاوەدانكردنەوەی ناوچە تایبەتەكان بە ئیزیدییەكان و ئاماژەی كرد كە ئیدارەی فرەیی لە عێراق هۆكاری بەهێزبوونە لەبەر ئەوەی سەرجەم پێكهاتەكاتن دەبنە پردێك بۆ ئەوەی پەیوەندی عیراق لەگەڵ ولاتانی دەوروبەر و جیهان بەهێزتر بكەن.

    Related News