سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە دەوڵەتی سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سوودانی دەكات
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی بەڕێز دەوڵەتی سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سوودانی كرد و لەم دیدارە باس لە ئامادەكارییەكانی عێراق كرا بۆ میوانداری كردنی لوتكەی عەرەبی چاوەڕوانكراو سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە ئەو ڕووداوە زۆر گرنگە لەكاتێك عێراق دۆخی باش بووە و سەقامگیری ئەمنی و سیاسی و كۆمەلایەتی بەرقەرارە لەگەڵ جەخت كردنەوە لەسەر پێویستی زامن كردنی نوێنەرایەتی كردنێگی عەرەبی ئاست بەرز كە ڕەنگدانەوەی ڕكابەرییە هەرێمییەكانە.
هەروەها لە گفتوگۆکان تیشک خرایە سەر پێویستی پتەوکردنی سەقامگیریی بەدەستهاتوو لەوڵاتدا و ڕەخساندنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ مسۆگەرکردنی بەردەوامی وڵات و پاڵپشتیکردنی پڕۆژەکانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان و دابینکردنی دارایی پێویست بۆ پارێزگاکان و گرنگیدان بە جووتیاران لەڕێگەی دابینکردنی شایستەکانیانەوە.