سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە ڕاگەیاندنی پارتی كرێكارانی كوردستان دەكات سەبارەت بە وازهێنان لە خەباتی چەكداری
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی پێشوازی لە راگەیاندنی پارتی كرێكارانی كوردستان كرد بە وازهێنان لە خەباتی چەكداری لە توركیا و هەڵوەشاندنەوەی خۆی ، بەڕێزیان ئەم هەنگاوەی بە گرنگ وەسفكرد و گوتی ئەوە ڕێگاخۆشكەر دەبێت بۆ چەندین چارەسەری ڕیشەیی لە یەكێك لە سەختترین دۆسێیەكانی جیهان لە هەرێمی كوردستان و ناوچەكە بەشێوەیەكی گشتی.
سەماحەتی ئاماژەی كرد كە ئەو هەنگاوە ئەرێنییە لەوانەیە ببێتە هۆكارێك بۆ سەقامگیری ناوچەكە و بەرقەراربوونی ئاشتی بەتایبەتی گەر دیار بێت كە ئەوە قەیڕان و ئاڵۆزی لە پەیوەندییەكانی لە نێوان عیراق و توركیای دراوسێی بەدرێژایی چەندین دەیەی ڕابردوو دروستكردبوو.
سەماحەتی حەكیم هیوای خواست كە ئەو دەستپێشخەرییە سەرەتایەكی نوێیە كە ئەمن و گەشەپێدان و لێك تێگەیشتن لەنێوان گەلانی ناوچەكە هەبێت.