• سەماحەتی حەكیم چاوی بە مەرجەعی ئاینی شێخ عەبدوڵا جەوادی ئەلئاملی دەكەوێت و باسی ئەو ڕكابەرییانەی لەگەڵ دەكات كە ڕووبەڕووی نەتەوەی ئیسلامی دەبنەوە

    2025/ 05 /12 

    سەماحەتی حەكیم چاوی بە مەرجەعی ئاینی شێخ عەبدوڵا جەوادی ئەلئاملی دەكەوێت و باسی ئەو ڕكابەرییانەی لەگەڵ دەكات كە ڕووبەڕووی نەتەوەی ئیسلامی دەبنەوە

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی  چاوی بە سەماحەتی شێخ عەبدوڵڵا جەوادی ئەلئاملی كەوت لەم دیدارە باس بە ئاڵوگۆڕكردنی بۆچوونەكاتن كرا سەبارەت بەو ڕكابەرییانەی تووشی نەتەوەی ئیسلامی دەبێتەوە بە گشتی و بە ئەهلی بەیتیش بە شێوەیەكی تایبەتی.

    هەردوو لا دووپاتیان كردەوە لەسەر گرنگی رۆلی دامودەزگا ئاینییەكان لە بەرزكردنەوەی ئاستی وشیاری و بەربەرچدانەوەی ڕكابەری فیكری و ئاینی لەگەڵ تیشك خستنە سەر پاراستنی لاوان لە كاریگەری نەرێنی و بیرۆكەی نەخوازراو كە كۆمەڵگە ئیسلامییەكانی تەنیوەتەوە.

    سەماحەتی جەختی كردەوە لەم دیدارە كە گرنگە ئەركەكان چر بكرێنەوە لەبواری بەلاغەی ئیسلامی و رۆشەنبیرییەوە. هەروەها ئاماژەی كرد كە گرنگە هەماهەنگی و كامڵبوون هەبێت لە نێوان دامودەزگا جیاجیاكانی ئیسلامی بۆ دەرخستنی بیرۆكە و دیدێكی یەكگرتوو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕكابەرییەكانی ئێستا هەڕەشە لەبەها و بنەما ڕەسەنەكانی نەتەوە دەكات.

    Related News