سەماحەتی حەكیم : لاوان هێزن بۆ عێراق و كلیلی داهاتوو و سەقامگیرین
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لە كۆربەندی لاوان كە مەكتەبی لاوانی مەركەزی لە ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بەكۆمەڵێك لاو كەوت و سەرەتا گوێبستی بیروبۆچوونەكانیان بوو و دواتر دووپاتی كردەوە كە لاوان یەدەگی ستراتیژین بۆ ولات و سامانی نیشتمانی یەكەمینن، بەتایبەتی لەگەڵ زیادبوونی دانیشتوانی عێراق بەشێوەیەكی بەرچاو وە لەبەر ئەوەی عێراق چەندین توانای لاوی بەهرەمەندی هەبوو كە دەتوانن لەداهاتوو سەركردایەتی بكەن.
سەماحەتی حەكیم جەختی لەسەر پێوبستی بەرزكردنەوەی بیری هزری و رۆشەنبیری لاوان كرد بۆ ئەوەی پارێزراو بن لە هەڵچوونی نەرێنی دووپاتیشی كردەوە كە لاوان دەبێت لەكەیسە گشتیەكان ئامادە بن و قوربانی بۆ ولات بدەن و بەشداری لە داهاتووی بكەن بەهۆی ئیرادە و دەستپێشخەرەكانیان.
بەڕێز حەكیم گوتی كە ڕكابەری گەورە لەبەردەم لاوان متمانە بەخۆبوونە، داواشی كرد بیر لەدەرەوەی سندوق بكەن، جووڵە بكەن بە بەكارهێنانی ئامرازی راست بۆ بەدی هێنانی ئەنجامی بەرچاو لەگەڵ دووپات كردنەوە لەسەر ئەوەی مافەكان بە ئیرادەیەكی هۆشیار وەردەگیرێن.
سەبارەت بە لووتکەی عەرەبی کە بڕیارە لە بەغدا بەڕێوەبچێت، بەڕێز حەکیم ڕوونیکردەوە کە ئەم هەنگاوە ڕەنگدانەوەی چاکبوونەوە و سەقامگیریی عێراق و ڕۆڵێکی گرنگی پێدەبەخشێت لە بەدواداچوونی دۆسیەکانی عەرەب لە ماوەی سەرۆکایەتیکردنی کۆبوونەوەکەدا، بەتایبەتی لەبەر ڕۆشنایی گرژییەکانی ناوچەکە و دەستدرێژی بەردەوامی سەر غەززە.
سەبارەت بە مەسەلەی هەڵبژاردن، بەڕێز حەکیم داوای لە لاوان کرد کە کۆمەڵگا هان بدەن بۆ بەشداریکردنێکی فراوان و هۆشیارانە چونکە هەڵبژاردن دەروازەیەکی گرنگە بۆ سەقامگیرکردنی سیستەمی دیموکراسی و بەدیهێنانی سەقامگیریی بەردەوام و جەختی لەسەر گرنگی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هەڵمەتە نەرێنیانەی کە هەندێک بە مەبەستی تەسک بانگەشەی بۆ دەکەن...
سەماحەتی حەكیم پابەندبوونی خۆی بە ڕێبازێکی میانڕەوی و هاوسەنگی دووپاتکردەوە کە ڕەوتی حیكمە گرتوویەتیە بەر بۆ چارەسەرکردنی ڕکابەرییە سیاسییەکان و پێدانی زمانی دیالۆگ لە سەرووی توندوتیژی، وەک ڕێگایەکی پێویست بۆ بەهێزکردنی سەقامگیریی سیاسی کە لە ئاسایشی و ئابووری و گەشەسەندندا ڕەنگ دەداتەوە..
بەڕێزحەکیم ستایشی هەوڵەکانی نووسینگەی ناوەندی لاوانی کرد و داوای پەرەپێدانی کەلتوور و زانیاری کرد لە ڕێگەی چالاکی گەنجان و کێبڕکێی ڕۆشنبیرییەوە و جەختی لەسەر گرنگی ڕووبەڕووبوونەوەی بێکاری و دابەزینی بازاڕی نەوت کردەوە لەڕێگەی هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات، لەڕێگەی پەرەپێدانی کشتوکاڵ، پیشەسازی، گەشتیاری، تەکنەلۆژیا و وەبەرهێنان...
لەكۆتایی گوتی لاوان بەردی بناغەن لەپرۆژەی بنیاتنانی دەوڵەتدا، سەركەوتنیشیان سەركەوتنی هەموو عێراقە.