اسەماحەتی حەكیم پێشوازی لە بەستنی كۆنگرەی عەرەبی لەبەغدا دەكات و ئەركەكانی حكومەت بۆ سەرخستنی بەرز دەنرخێنیت
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە بەستنی لووتكەی عەرەبی لە بەغدای شاری ئاشتی و خۆشەویستی كرد، هەروەها گەڕانەوەی برا عەرەبەكانی بۆ پایتەختی عێراق بە هەنگاوێكی پیرۆز وەسفكرد كە ڕەنگدانەوەی پێگەی عێراق و رۆڵی سەرەكیەتی لە دەوروبەری عەرەبی.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە لەباوەشگرتنی بەغدا بۆ پادشا و سەرۆك و سەركردەی نەتەوەكانی عەرەب بۆ لێكۆلینەوەی دۆسێیە ستراتیژییەكان و هەستیارەكان لەكاتێكی ناسك دێت كە ئێستا ناوچەكە و جیهان پێیدا تێپەڕ دەبێت، چەندین قەیرانیش لە ئارادا هەن، لێرەش پێویستە هەڵویستێكی عەرەبی یەكگرتوو هەبێت و تەبایی هەبێت بۆ ئەوەی بگەنە دیدێكی هاوبەش كە ڕەنگدانەوەی ئەرێنی بەسەر نەتەوە عەرەبییەكان هەبێت.
سەماحەتی جەكیم هیوای خواست كە ئو لووتكەیە جیاواز بێت لەڕیشەوە لەگەڵ ئەوانی پێشووترلەڕووی هەڵوێست و ئەنجامەكانی لەهەمان كاتیشدا ئەركەكانی حكومەتی بۆ سەرخستنی ئەو لووتكەیە بەرز نرخاند و گوتی شەو رۆژ كار دەكرێت بۆ ئەوەیئەو لووتكەیە لەهەردوو ڕووی لوجستی و ئەمنی سەركەوتوو بێت ئەوەش تیشكدانەوە و ڕەنگدانەوەی عێراقی تازەیە.