• سەماحەتی حەكیم لەمیانەی پێشوازی كردنی لە بەڕێز عەمانۆئێل خۆشابا گرنگی پێكهاتەی مەسیحی دووپات دەكاتەوە و داوای بەشداری كردنی ئەكتیڤ لە هەڵبژاردنەكان دەكات

    2025/ 05 /06 

    سەماحەتی حەكیم لەمیانەی پێشوازی كردنی لە بەڕێز عەمانۆئێل خۆشابا گرنگی پێكهاتەی مەسیحی دووپات دەكاتەوە و داوای بەشداری كردنی ئەكتیڤ لە هەڵبژاردنەكان دەكات

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز عەمانۆئێل خۆشابا ئەمنیداری گشتی پارتی ئاشووری و لەم دیدارە باس لە دۆخی مەسیحییەكان و دۆخی سیاسی عێراق و ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتوو كرا.

    سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كەپێكهاتەی مەسیحی پێكهاتەیەكی ڕەسەنی عێراق و ئیزافەیەكە بۆ كوالیتی كۆمەڵگەی عێراقی، لەبەر ئەوەی كەلتوور و مێژوو و ڕۆشەنبیری دێرینی هەیە و بەڕێزیان داواكەی دووپات كردەوە كە پێویستە ئاوارە مەسیحییەكانی ئەوروپا بەخواستی خۆیان بگەڕێنەوە و بەشداری لەوە بنیاتنانی عێراق و سەقامگیری بكەن.
    سەبارەت بە هەبژاردنەكان ، سەماحەتی حەكیم جەختی كردەوە لەسەر گرنگی هەڵژاردنەكتانی داهاتوو و بەوەی كە ڕێگای سەقامگیری هەمیشەیی دەبێت داواشی كرد ئامادەكاری جیدی و ڕكابەری لەسەر بنەمای بەرنامە و دیدی بەتوا بۆ بەدی هێنانی خواستی هاولاتیان و زامنكردنی نوێنەرایەتیەكی دادپەروەرانە بۆ هەموو پێكهاتە عێراقییەكان .

    Related News