• سەماحەتی حەكیم چاوی بە ئەحمەد جبووری دەكەوێت و گرنگی سەقامگیری و خێرا كردنی پرۆسەی ئاوەدانكردنەوەی دووپات كردەوە

    2025/ 05 /05 

    سەماحەتی حەكیم چاوی بە ئەحمەد جبووری دەكەوێت و گرنگی سەقامگیری و خێرا كردنی پرۆسەی ئاوەدانكردنەوەی دووپات كردەوە

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز ئەحمەد ئەلجبوری (ئەبو مازن) كە ئەندامی پەرلەمانە و لەم دیدیراە باس لە تازەترین پێشهاتەكانی سیاسی  ولات كرا، هەروەها باسی ئامادەكاری بۆ شایستەكانی داهاتووی وەك هەڵبژاردنەكانی داهاتووە و لەگەڵ باسیكردنی دۆخی گەشپێدان لە پارێزگای سەلاحەدین.
    لەم دیدارە بەڕێز حەكیم پارستنی سەقامگیری ئێستای عیراقی وەك بەرپرسیارێتی خستە ئەستۆی هەمووان و داوای كرد كار بكرێت بۆ ئەوەی زیاتر بچەسپێت و باشتر ببێت، دووپاتیشی كردەوە كە دەبێت چەرخی ئاوەدانكردنەوە خیراتر بكریت و باشترین خزمەتگوزاری پێشكەش بە ڕۆلەكانی گەلی عیراقی بكرێت، بەتایبەتی پارێزگای سەلاحەدین كە پێویستی بە ئەرك و پالپشتی زۆر هەیە بۆ ئەوەی خواستەكانی بهێنێتە دی.

    سەبارەت بە دۆسیەی هەڵبژاردن بەڕێز حەکیم جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە كێبڕكێی داهاتوو لەسەر بنەمای بەرنامەیەکی واقیعیانە و خزمەتی کاریگەر بە هاوڵاتیان بێت و داواشی کرد دوور بکەونەوە لە هەر شتێک کە ببێتە هۆی تێکدانی کەش و هەوای دیموکراسی یان کاریگەری نەرێنی لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و شەفافییەتیان...
    سەماحەتی ئاماژەی كرد كە پارێزگای سەلاحەدین وەك نموونەیەكی دیارە بۆ برەیی كۆمەڵگەی عیراقی و ڕوونی كردەوە ئەوەش سەرچاوەیەكی هێزە و گرنگە بۆ هەموو وڵات، ئەگەر بێت و كارگێری و بەكارهێنانی بۆ خزمەتی سەقامگیری و بەیەكەوە ژیان و گەشەپێدان بكات.

    Related News