سەماحەتی حەكیم لەگەڵ كارگێڕی كارەكانی باڵیۆزخانەی ئەمەریكی لە بەغدا كۆدەبێتەوە و دۆخی سیاسی و دۆسێی ئاشتی هەرێمی تاوتوێ دەكات
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە كارگێری كارەكانی بالیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا بەڕێز خاتوون ئالیزابیس كینیدی كرد، لەم دیدارە باس لە پێشهاتەكانی هەردوو گۆڕەپانی سیاسی و هەرێمی و ئاشتی لە ناوچەكەدا كرا.
سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە عیراق چەندین گۆڕانكاری ئەرێنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، هەروەها بە هەنگاوی بە متمانەوە بەرەو پێش دەڕوات بەرەو گەشەپێدان و پێشكەوتن و ئاماژەی كرد كە ئەوەی ڕوویداوە لەڕووی دەستكەوتی گرنگ لەزۆربەی بوارەكان بەتایبەتی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان لەگەل سەقامگیری لەسەر زۆبەی ئاستەكان وای كردوە عێراق ببیتە یاریزانێكی سەرەكی بۆ پتەوكردنی ئەمن و سەقامگیری ناوچەكە.
لەهەمان چوارچێوەدا سەماحەتی جەختی کردەوە کە عێراق ئامادەکارییەکانی بۆ کۆبوونەوەی داهاتووی عەرەب لە بەغدا تەواو کردووە، ئەوەش دەرفەتێکی گرنگە بۆ سەرکردە عەرەبەكان بۆ کۆبوونەوە و ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕا سەبارەت بەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی گەل دەبنەوە و هەروەها ئەوە دەبێتە پەیامی پشتیوانی بۆ عێراق و گەلەکەی لەم قۆناغە هەستیارەدا. .
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا باس لە گرنگی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق کرا و لێرەدا بەڕێز حەکیم جەختی لەوە کردەوە کە هەڵبژاردنەکان خاڵی وەرچەرخانن بۆ پتەوکردنی سەقامگیریی بەردەوام و داوای بەشداریکردنی هۆشیارانە و کاریگەریان کرد و کێبڕکێی سیاسی نێوان هێزەکان و کاندیدەکان لەسەر بنەمای بەرنامە و دیدی سروشتیانە بێت.
لەسەر ئاستی هەرێمیدا، بەڕێز حەكیم هیوای خواست كە ئەو دانوستانەی ئێستا لە نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و ویلایەتە یەكگرتوەكتنی ئەمەریكا هەیە سەركەوتوو بێت و بگەنە ڕێكەوتن بۆ ئەوەی ناوچەكە ڕووبەڕووی هیچ ڕووبەڕووبوونەوەیك نەبێتەوە و ئەمن و ئاشتی و سەقامگیری بەرقەرار بێت.