• سەماحەتی حەكیم لە پێنجەمین كۆنگرەی سەنتەری عیراق بۆ توێژینەوەكان: شەهید میحراب نموونەیەكی نایابی جیهاد و زانست و پەروەردە بوو

    2025/ 05 /03 

    سەماحەتی حەكیم لە پێنجەمین كۆنگرەی سەنتەری عیراق بۆ توێژینەوەكان: شەهید میحراب نموونەیەكی نایابی جیهاد و زانست و پەروەردە بوو

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی بەشداری لە پێنجەمین كۆنگرەی سەنتەری عێراق بۆ توێژینەوەكان كرد كە لە ژێر دروشمی ( خانەوادەی ئال حەكیم، خانەوادەی جیهاد و زانست و پەروەردە) و بە ناونیشانی رۆڵی جیهادی شەهید میحراب سەید محەمەد باقر ئەلحەكیم (نهێنی پارێزراو بێت)، سەرەتا بەڕێزیان سوپاسی سەرپەرشتیارانی كۆنگرەكەی كرد و ستایشی ئەو دەستپێشخەرییەی كرد كە تیشكی خستوەتە سەر كەسایەتییەكی نیشتمانی و زانستی و جیهادی نایاب لە میژووی عێراقی هاوچەرخدا.

    لەم بارەیەوە لە گوتەیەكدا بەڕیز حەكیم باسی گرنگترین سیفاتی شەهید میحرابی كرد خوا لێی ڕازی بێت و گوتی كە كەسایەتییەك بوو چەندین سیفەتی نایابی لەخۆوە گرتبوو، ئاماژەی بەوەشكرد كە زۆر بە ڕێكوپێكی كاتی خۆی یەك ڕێك دەخست لەكاری دەزگاش هەر  بەم شێوەیە بوو، هەروەها ئاگایی لە بەردەوامبوونی پڕۆژە و ئەو بەرنامانەی بەخۆی بەرپای كردبوون، جگە لە پشت بەستنی تەواوی بە خودای گەورە، ئەوەش لە گوتە و هەڵسوكەوتی رۆژانە بەرجەستە دەكرا..
    بەڕێز حەکیم جەختی لەوە کردەوە کە شەهیدی میحراب پەروەردەکارێکی ڕاستەقینە بووە کە نەوەیەک لە گەنجانی پەروەردە کردووە کە لەگەڵ پڕۆژەکە گەورە بوون و پڕۆژەکە لەگەڵیاندا گەشەی کردوە و خەسڵەتی خەون و ئارامگرتن و خۆڕاگری هەبوو سەرەڕای ئامانج و ئاستەنگە گەورەکان، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە سوور بووە لەسەر بەردەوامبوونی پڕۆژەکە تەنانەت لە تاریکترین هەلومەرجیشدا تا گوتی (ئەگەر لەبەرامبەر ستەمکاراندا بەتەنیا بمێنمەوە، دەستبەرداری هەوڵی ڕزگارکردنی گەلەکەمان لەستەم و زۆرداری نابم).

    ئەوەشی خستەڕوو کە شەهیدی میحراب هەمیشە لە دژی دیکتاتۆرییەت بووە و خاوەن دیدێکی ستراتیژی بووە و خۆی لە ململانێ لاوەکییەکان دوور خستوتەوە تا بەشێوەی ئاشتیانە ڕێكەوتن هەبێت، هەروەها جەختی لەسەر ئەولەویەت کردووەتەوە بە پابەندبوون بە شەرعییەتی کاری سیاسی و جیهادی و چەکی هەڵنەگرتووە تاوەکو هەموو ڕێگە ئاشتیخوازەکان بەکار نەهێناوە و ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەو بۆچوونە جیهادییەی لە ژیاننامەی پێغەمبەری پیرۆز و بنەماڵە پاکەکەیەوە وەرگیراوە...
    سەماحەتی ڕوونی كردەوە كە شەهید میحراب گرنگیەكی گەورەی بە جیهانی ڕوونكردنەوە داوە و داوای كردوە مافەكان بدرێن، بەشداری سیاسی بكرێت و ئاوەدان كردنەوە و فیركردن و پێشخستنی تەكنەلۆژیا هەبێت چونكە هەموویان كاری جیهادین و خزمەتی مرۆڤ و كۆمەڵگە دەكەن.
    لەكۆتاییدا بەڕێز حەكیم لە گوتەكەی دووپاتی كردەوە كە پابەندبوونی شەهید میحراب بە دۆسێی فەلەستینی بەهێز بوو ئەو پێی وابوو كە كەیسی مەركەزی هەموو موسڵمانانە وێرای ئەوەی ئەو كاتە عیراق بە دۆخێكی سەخت تێپەڕ دەبوو لێرەش رۆڵی سەركردایەتی پابەن\ی خۆی لە دۆسێی نەتەوە بەرجەستە دەكرد..

    Related News