سەماحەتی حەكیم لە میوانخانەی هەیبەت ئەلحەلبووسی : سەقامگیری بەردەوام لە هەڵبژاردنی گونجاوەكان لە هەڵبژاردنەكان دەستپێدەكات
بەڕیز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی سەردانی میوانخانەی هەیبەت ئەلحەلبووسی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی كرد و لەوێ چاوی كەوت بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی هۆزەكانی كەرمە و فەلوجە، بەڕێزیان دڵخۆشی خۆی دەربری بۆ دۆخی ئاوەدانكردنەوە و پشكەوتن و سەقامگیری پارێزگای ئەنبار بەخۆیەوە بینیوە وەك پارێزگاكانی دیكەی عێراق.
بەڕێز حەکیم جەختی لەوە کردەوە کە سەقامگیریی سیاسی بنەمایەکە بۆ سەقامگیری ئەمنی کە ئەمەش لە خۆشگوزەرانی ئابووری و ڕەزامەندی جەماوەریدا ڕەنگدەدانەوی دەبێت، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد کە تیرۆر هەمیشە لە جیاوازییە سیاسییەکاندا كاردەكات بۆ دروستکردنی ئاژاوە، بەڵام ئەمڕۆ عێراق ئەم قۆناغەی تێپەڕاندووە و کۆبوونەوەی سەرکردە سیاسییەکان بۆتە بابەتێکی سروشتی کە مشتومڕی دروست نەکات، لە پەرەسەندنێکی بەرجەستەدا کە ڕەنگدانەوەی پێگەیشتووی واقیعی سیاسی بێت..
سەماحەتی حەکیم جەختی لەسەر گرنگی دانانی یاسای ڕوون بۆ چارەسەرکردنی جیاوازییەکان و پەنابردن بۆ دەستوور و یاسا لە دەربڕینی بیروڕادا کردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە عێراق قۆناغێکی دژواری بەڕێکەوتووە و داوا لە هەمووان دەکات کار بۆ بەرەوپێشبردنی سەقامگیری و گۆڕینی بۆ دۆخێکی بەردەوام بکەن لەڕێگەی بەستنەوەی بەرژەوەندییەکانی خەڵک بە بەهێزی دەوڵەت و دامودەزگاکانیەوە چونکە پەیوەندی بەرژەوەندییەکان بە دەوڵەتەوە پاڵ بە کۆمەڵگا دەنێت بۆ بەرگری و پاراستن و هەروەها ڕێگری لە گەڕانەوە بۆ گۆڕەپانەکانی پێشوو دەكات..
ڕوونیشیکردەوە کە دەبێت ئەو دەستکەوتانەی لەم چەند ساڵەی دواییدا بەدەستهاتوون بپارێزرێن و بنیات بنرێن بۆ گەیشتن بەو دەوڵەتە بەهێزەی کە هەمووان ئاواتی بۆ دەخوازن و داوایکرد هەڵبژاردنی داهاتوو ببێتە یەکێک لە کۆڵەکەکانی ئەم سەقامگیرییە لەڕێگەی هەڵبژاردنی باش و هەڵبژاردنی کاراترین و گونجاوترین و دوور لە دروشم و بەرژەوەندییە تەسکەکان...
لەكۆتاییدا، بەڕێز حەكیم بانگەشەی كردەوە و گوتی پێویستە بەشداری كردنی بەرفراوان لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو هەبێت لەبەر ئەوەی رۆڵێكی گرنگی لە چەسپان سەقامگیری و دیاریكردنی قۆناغی داهاتوو دەبێت.