• سەماحەتی حەكیم: دەوڵەتی بەهێز پێویستی بەكۆمەڵگەیەكی بەهێزە و فرەیی سەرچاوەی هێزە نەك لاوازی

    2025/ 05 /01 

    سەماحەتی حەكیم: دەوڵەتی بەهێز پێویستی بەكۆمەڵگەیەكی بەهێزە و فرەیی سەرچاوەی هێزە نەك لاوازی

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی سەردانی میوانخانەی هۆزی جەمیلەی لە قەزای فەلوجەی سەر بەپارێزگای ئەنبار كرد، لەوێ لە میوانخانەی خوالێخۆشبوو شێخ مستەفا ئەلعرسان ئەلجمێلی پێشوازی لە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی هۆزەكە و خەڵكی فەلوجە كرد.
    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە ئەوو سەردانانە مۆركێكی كۆمەلایەتی بەخۆیەوە دەبینێت و ئامانجیش لێرە پتەوكردنی پەیوەندییەكانە لەگەڵ رۆڵەكانی گەلدا، جەختیشی كردەوە كە گرنگە بەباشی ئیدارە ئەو فرەییە بكرێت و گوتیشی فرەیی پێكهاتەكانی عیراق سەرچاوەی هێزە نەك لاوازی و ڕوونی كردەوە كە ئەو پێكهاتانەوەك پردێكن بۆ عیراق لەگەڵ ولاتانی ناوچەكە و جیهانیش ئەوەش پێگەی عیراق لە دەرەوەی سنووری جوگرافیای خۆی بەهێزتر دەكات.
    سەماحەتی حەكیم ئاماژەی بە پێویستی گۆڕینی ڕكابەرییەكان بۆ دەرفەت کرد و ئاماژەی بەوەدا کە عێراق بەتوندی بەرگری لەتوندڕەوی کردووە و داوایکرد پەند لە رابردوو وەربگرێت بەبێ ئەوەی لەناویدا نقووم ببێت چونکە ڕابردوو بنەمای بنیاتنانی ئێستا و داهاتووە..

    حەکیم خۆشحاڵی خۆی دەرببڕیت بەو پێشکەوتنەی کە شارەکانی عێراق بە فەللوجەوە بەخۆیەوە بینیویانە لەڕووی پڕۆژەکانی گەشەپێدان و ژێرخانی ئابووری و دۆخی ئەمنی سەقامگیرەوە و جەختی لەوە کردەوە کە پێکەوەژیانی ئاشتیانە دۆخێکی ئاسایی عێراقە و دەوڵەتێکی بەهێز پێویستی بە کۆمەڵگایەکی یەکگرتوو هەیە کە ئاگاداری گرنگی سەقامگیری و پێکەوەژیان بێت...

    بەڕیزیان تەئکیدی کردەوە کە پڕۆژەی دەوڵەت دروستکردن هێشتا بەردەوامە بەڵام ئەوەی تا ئێستا بەدەستهاتووە دەستکەوتێکی گەورەیە بە بەراورد لەگەڵ ڕابردوو و داوای تیشک خستنە سەر لایەنە ئەرێنییەکان و بەهێزکردنی تێڕوانینی پۆزەتیڤ لەسەر واقیعی عێراق.
    لەكۆتایی دیدارەكە بەڕێز حەكیم دووپاتی كردەوە كە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو یەكلایی كەرەوەیە بۆ وێنەكێشانی سیمای سەقامگیری بەردەوام، داواشی كرد بەشداری بەرفراوان تێدا هەبێت، هەروەها نوێكردنەوەی كارتی دەنگدان كە زمانەتی دەنگدەرە بۆ بژاردنی گونجاو و نوێنەرایەتی ڕاستەقینە بۆ پێكهاتەكانی گەلی عێراقی.

    Related News