• سەماحەتی حەكیم لە بارەگای حەشدی شەعبی لە ئەنبار: حەشد كۆڵەكەی ئاسایشی عیراقە و قوربانییەكانی بنەمای سەقامگیری و ئەمنی عێراقی دانا

    2025/ 05 /01 

    سەماحەتی حەكیم لە بارەگای حەشدی شەعبی لە ئەنبار: حەشد كۆڵەكەی ئاسایشی عیراقە و قوربانییەكانی بنەمای سەقامگیری و ئەمنی عێراقی دانا

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی سەردانی بارەگای حەشدی شەعبی لە پارێزگای ئەنبار كرد، لەوێ چاوی بە كۆمەڵێك لە سەركردە و فەرماندەی لیواكان و كۆمەڵێك شەڕكەر كەوت و لەوێ شانازی خۆی بەم دیدارە دەربڕی و ستایشی قوربانییەكانی كرد لەپاراستنی ئەمنی ولاتدا.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە حەشدی شەعبی ڕۆڵێكی گرنگی لە پاراستنی عێراق و ئازادكردنی خاكەكەی هەبوو، ئاماژەی كرد كە ئەو خوێنە پاكەی تێكەڵ بوو لە نێوان رۆلەكانی خواروو و فوراتی ناوەڕاست و براكانیان لەپارێزگاكانی دیكە بەنەمای سەرەكی سەركەوتن و ئەو سەقامگیری یە بوو كەئیستا عیراق پێیدا تێپەڕ دەبێت.
    سەماحەتی گوتیشی ئەنبار سروشتێكی ئەمنی سەقامگیر و چالاکی شارستانی بەرچاو بەخۆوە دەبینێت کە بەرهەمی قوربانیدانی سەرجەم هێزە ئەمنییەکانە لە سەرووی هەموویانەوە حەشدی شەعبی و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم هەوڵە گەورەیە لەوانەیە هەمیشە پێشبینی نەکرێت، بەڵام کاریگەر و گرنگە.

    بەڕێز حەکیم جەختی لەسەر پێویستی بەردەوامی سەرکەوتنە ئەمنییەکان و پاراستنی دەستکەوتەکان کردەوە و داوای کرد کە ئاگادار بن لە کەوتنە نێو تاکڕەوییەوە و هەنگاوی نائاسایی و چالاکانە لەگەڵ پێداویستییەکانی هەر قۆناغێک بگونجێن...
    سەماحەتی  ئاماژەی بە گرنگی زانیاری هەواڵگری، تەکنەلۆژیای مۆدێرن و زیرەکی دەستکرد دا لە بەهێزکردنی تواناکانی ئاسایش، هەروەها داوای ناساندنی ئەم ئامرازانەی لە سیستەمی کاری ئاسایشی کرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕكابەرییە گۆڕاوەکان..

    بەڕێزیان جەختی لەوە کردەوە کە حەشدی شەعبی هەمیشە لەژێر چاودێریدان و ئەمەش پێویستی بە وریابوونەوە و ئاگاداری هەیە، هەروەها تەئکیدی لەوە کردەوە کە پاراستنی ناوبانگی حەشدی شەعبی بەرپرسیارێتییەکی کۆمەڵایەتییە و پێویستی بە مامەڵەی باش لەگەڵ هاوڵاتیان و گوێگرتن و چارەسەرکردنی کێشەکان و ڕوونکردنەوەی ڕێوشوێنەکان بە شێوەیەکی شەفاف هەیە...

    سەماحەتی ستایشی ڕۆڵی حەشدی شەعبی کرد لە پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیریدا و گوتی "ئەو دۆخە سەقامگیرییەی ئەمڕۆ عێراق پێیدا تێدەپەڕێت لە زۆربەی وڵاتانی ناوچەکەدا نییە و دەرئەنجامی ئەو قوربانییە گەورەیەیە کە ئەندامانی حەشدی شەعبی و هێزە ئەمنییەکانی دیکە ئەنجامیان داوە.."
    بەڕێزحەکیم ئاماژەی بەوەدا کە داعش ژیان و  خەڵکی عێراقی کردووەتە ئامانج و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم ڕكابەرییە پێویستی عێراقییەکان بۆ یەکتر دەردەخات ئەگینا حەشدی شەعبی لە وەڵامی فەتواکەی جیهادی ئەلكەفانی دەرنەدەکەوت کە ئیمام سەید سیستانی دەریکرد.

    سەماحەتی ئاماژەی كرد بە خزمەتكردنی تیرۆر و بەعسی سەدامی بۆ یەكتری و نموونەی بە چەند سەركردەیەكی تیرۆرست هێنایەوە كە بەشێك بوون لە ڕژێمی پێشوو و دووپاتی كردەوە كە ئەوان پلانیان ئەوە بوو دەوڵەت بڕوخێنن، بەلام فەتوای جیهاد و پێكهێنانی حەشدی شەعبی وایكرد پارێزراو بن لەڕووی ئەو پلانگیرییانە..
    لەكۆتایی قسەكانیدا سەماحەتی حەكیم شانازی خۆی بەهەموو رۆڵەكانی حەشدی شەعبی دەربڕی و دووپاتی كردەوە كە عێراق هەمیشە پێویستی بە قوربانییەكانی و درەوشانەوە و قوربانییەكانیان هەیە لەهەموو وێستگەیەك بۆ بدیهێنانی ئەمن و ئاسایش لە ئەنبار و سەرجەم پارێزگاكاندا.
     

    Related News