سەماحەتی حەكیم لە فەلوجە چاوی بە بەڕێز محەمەد حەلبووسی كەوت و ستایشی دۆخی ئەنباری كرد
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لە قەزای فەلوجە لە پارێزگای ئەنبار چاوی بە بەڕێز محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆكی پارتی تەقەدوم كەوت، لەد دیدارە كە بە ئامادەبوونی محەمەد نوری ئەلدلیمی پارێزگاری ئەنبار و بەڕێز عومەر مەشعان دەبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا بوو باس لە دۆخی گشتی پارێزگاكە و گرنگی پتەوكردن دۆخی سەقامگیری و گەشەپێدان كرا لەگەڵ ئاڵوگۆر كردنی بیروڕا لەسەر ڕكابەرییەكانی نیشتمانی و شایستەكانی داهاتوو.
سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە ئەو دیدارە لە میانەی پەیوەندی كردنی نیشتمانی یە بۆ پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هێزە سیاسییەكان و ستایشی دۆخی ئەمباری كرد لەسەر ئاستەكانی سیاسی و خزمەتگوزاری و كۆمەلایەتی و ئەمنی و گوتی ئەوە بەڵگەیەكە لەسەر توانای عیراقییەكان بۆ تیپەڕكردنی مەینەتی و دەرپەڕین بەرەو داهاتوێكی سەقامگیرتر و گەشاوەتر.
.سەماحەتی حەكیم ڕۆڵی سەركردە نێوخۆیەكانی پارێزگایەكەی بەرز نرخاند و داوای كرد زیاتر هەماهەنگ بن لەكاری هاوبەش بۆ خزمەتكردنی هاولاتیان و چەسپاندنی سەقامگیری ئەنبار و سەرجەم پارێزگاكانی دیكەش..