• سەماحەتی حەكیم لە ڕەمادی : پێویستمان یەكرێزی نیشتمانی هەیە و پاراستنی كۆمەڵگەش لە تایفییەت بووتە ڕاستەقینە

    2025/ 04 /30 

    سەماحەتی حەكیم لە ڕەمادی : پێویستمان یەكرێزی نیشتمانی هەیە و پاراستنی كۆمەڵگەش لە تایفییەت بووتە ڕاستەقینە

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی بەشداری لە كۆڕبەندێك كرد كە ماڵی ئەنبار بۆ رۆشەنبیری لە رەمادی ئەنجامی دابوو، لەم كۆڕبەندە بەڕێو شێخ و دكتۆر عەبدولرەزاق ئەلسەعدی و كۆمەڵێك پیاوانی بێزنیس و كار و رۆشەنبیران و خەڵكانی كۆمەلایەتی شارەكە.
    سەماحەتی حەكیم لەم كۆربەندە گرنگی یەكریزی هەلوێستی نیشتمانی و بەردەوامی سەردانەكانی لەنێوان سەرجەم لایەكان و گۆڕینەوەی بیرو بۆچوون و دیراسەی هاوبەشی دووپات كردەوە بۆ خزمەتكردنی عێراق و یەكگری كۆمەڵگەكەی.

    سەماحەتی حەكیم ئاماژەی بەوەدا کە ئەمە سێیەم سەردانییەتی بۆ پارێزگای ئەنبار و ڕوونیکردەوە کە بارودۆخی ئەمنی پێشوو ڕێگربووە لەبەردەم دووبارەبوونەوەی سەردانەکان، گوتیشی سەردانەکەی بۆ ئەنبار لە ساڵی 2007 و ئەو میوانداری و پێشوازیییەی کە بەخۆیەوە بینیوە سەرەڕای بارودۆخە سەختەکانی ئەو کاتە گرنگ بوو، دووپاتیشیکردەوە کە تایەفەگەری لە عێراقدا تایەفەگەری سیاسییە نەک کۆمەڵایەتی، ئاماژەی بەوەدا کە پێکهاتەی خێڵەکیی یەکگرتوو و ڕێژەی هاوسەرگیری تێکەڵ تەنانەت لە لوتکەی گرژییەکاندا هەر هەبووە..

    بەڕێزحەکیم داوای پێداچوونەوەی بە قۆناغی ڕابردووی مێژووی عێراقدا کرد بە ڕۆحێکی بەرپرسیارانە بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە یاسای لێبوردنی گشتی دەرفەتێکی گرنگە بۆ ئاشتەوایی نیشتمانی چونکە بۆ بەخشینی لێبوردنی گشتی هاتووە بۆ ئەو کەسانەی کە دەستیان لە خوێنی عێراقدا نییە و داوای لێبوردنی ئەو دۆسیەیە دەکات کە لە مەزادکردن و چەوساندنەوەی سیاسی دوور بخرێتەوە...
    سەماحەتی جەختی لەسەر یەك گوتاری نیشتمانی كرد كە دەبێت هەموو لە دەوری بن و ڕوونیكردەوە كە كۆمەڵگەی عێراقی ئەمرۆ پارێزراوە بەشێوەیەكی ڕاستەقینە بەرامبەر تایفەتگەری و ئاماژەی بەرۆلی گەورەی مەرجەعیەتی باڵای ئاینی كرد كە ڕۆلی هەبوو لە پاراستنی خوێنی عیراقی و چەسپانی ڕیزبەندی كۆمەڵگەیی.
    سەباەرت بەدۆخی هەرێمی، سەماحەتی حەكیم ئاماژەی بە گرنگی پاراستنی بەرژەوەندی نیشتمانی لەگەڵ سووریای دراوسێ كرد و دووپاتی كردەوە كە گرنگە ئاگاداری دۆسێی سنووری هاوبەش و مەزارە ئاینییەكان ببن، هەروەها پێكهاتەكانیش لە كۆمەڵگەدا بەشێوەیەك كە خزمەتی سەقامگیری ناوچەكە بكات و پەیوەندی برایەتی نێوان هەردوو گەلی برا پتەوتر بكات..
    لەكۆتاییشدا دووپاتی كردوە كە بنیاتنانی دەوڵەتێكی دادپەروەرانە ناكرێت گەر یەك هەڵوێست نەبن و بەرژەوەندی نیشتمانی بالادەست نەكرێت لەگەڵ بەردەوام بوون لە بڵاوكردنەوەی رۆشەنبیری گفتوگۆ و كرانەوە لێبوردن.

    Related News