• سەماحەتی حەكیم لە میوانخانەی هۆزی ئەلبو عەلوان لە رەمادی: فرەیی عێراق هێزە و بەشداری بەرفراوان لە هەلبژاردنەكان بەرپرسیارێتیەكی نیشتمانییە

    2025/ 04 /30 

    سەماحەتی حەكیم لە میوانخانەی هۆزی ئەلبو عەلوان لە رەمادی: فرەیی عێراق هێزە و بەشداری بەرفراوان لە هەلبژاردنەكان بەرپرسیارێتیەكی نیشتمانییە

    بەڕێز عەمار حەكیم، سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی سەردانی میوانخانەی هۆزی ئەلبو عەلوانی كرد و لەوێش لە میوانخانەی شێخ حامد رەشید مهەنا چاوی كەوت بە كۆمەلێك شیخ و پیاوە دیارەكانی هۆزەكانی پارێزگای ئەنبار كەوت، ئەوەش لە میانەی گەشتەكانی بۆ پتەوكردنی پەیوەندی لەگەڵ هۆزەكان و ئامادەبوون لە چالاكییە جۆراوجۆرەكانی لە پارێزگا جیاجیاكاندا.

    لەگوتەیەكدا. بەڕێز حەكیم گرنگی ئەو پەیوەندییەی دوپات كردەوە لەگەڵ رۆڵەكانی پارێگای ئەنبار و هۆزە بەڕێزەكانیان و ئاماژەی كرد كە ئەنبار ئەمرۆ بووەتە چیرۆكێكی سەركەوتن دوای ئەوەش تۆزی سالانی رابردووی لابرد و قۆناغە سەختەكانی تێپەڕ كرد و ستایشی دۆخی ئاوەدانكردنەوە و چاكبوونەوەی پارێزگاكەی كرد..

    سەماحەتی ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەمڕۆ هەمووان ئاگاداری گرنگی میانڕەوی و مەترسی توندڕەوین و سەرنج بەرەو بنیاتنانی دەوڵەتێکی بەهێز دەدەین کە  هاووڵاتیانی بتوانێت خۆی بپارێزێت و ئامانجەکانی بەدیبهێنێت و جەختی لەوە کردەوە کە ئەو قوربانییە گەورەیانەی بۆ ئازادکردنی خاکەکە و پاراستنی عێراق کراون، دەبێت بۆ نەوەکان باس بكرێت لەبەر ئەوەی خاڵێكی گرنگە لە میژووی ولاتدا..

    بەڕێز حەکیم جەختی لەسەر گرنگی یەکخستن و زاڵبوون بەسەر جیاوازییەکان کردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە عێراق توانیویەتی لە ماوەیەکی کەمدا بەسەر تەحەدا ئاڵۆزەکاندا زاڵ بێت و داوای سفرکردنی قەیرانەکان و بنیاتنانی کۆدەنگییەکی نیشتمانی ڕاستەقینە کرد کە ڕێگە خۆشکەر بێت بۆ عێراقێکی خۆشگوزەران و سەقامگیردا...

    سەبارەت بە مەسەلەی هەڵبژاردن سەماحەتی حەكیم داوای کرد کە قۆستنەوەی دەرفەتی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو بۆ پتەوکردنی تایبەتمەندییەکانی قۆناغی داهاتوو لەڕێگەی بەشداریکردنی هۆشیارانە و کاریگەرەوە کە نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەئەنباریشەوە مسۆگەر بکات لەڕێگەی هەڵبژاردنی کەسایەتییە لێهاتووەکان کە توانای وەرگرتنی بەرپرسیارێتییان هەبێت.

    هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە ئەمڕۆ جیهان بە ئەرێنی دەڕوانێتە سەقامگیری و پێشکەوتنەکانی عێراق و جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە پابەند بێت بە دەستکەوتەکان و بنیاتنانی ئەو دەستکەوتانە و بناغەی پتەو بۆ سەقامگیریی هەمیشەیی دابمەزرێنن. هەروەها ئاماژەی بە دۆسیەی قەرەبووکردنەوە کرد و داوای دادپەروەری بۆ سوودمەندەکان کرد و ڕێگە بۆ ئەو کەسانە گرت کە هەوڵی قۆستنەوەی ئەم دۆسیەیە دەدەن و جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت دەوڵەت بە شێوەیەکی ڕاستەقینە و بەرجەستە گرنگی بە هاووڵاتیانی بدات.

    Related News