• سەماحەتی حەكیم لە میوانخانەی هۆزی ئوەلبو مەرعی لە رەمادی : فرەیی هێزی عێراقە و بەشداریكردنی ژیرانە لە هەڵبژاردنەكان بەرپرسیارێتیەكی نیشتمانییە

    2025/ 04 /30 

    سەماحەتی حەكیم لە میوانخانەی هۆزی ئوەلبو مەرعی لە رەمادی : فرەیی هێزی عێراقە و بەشداریكردنی ژیرانە لە هەڵبژاردنەكان بەرپرسیارێتیەكی نیشتمانییە

    بەرێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لەمیانەی سەردانەكەی بۆ پارێزگای ئەنبار بوو بە میوانی هۆزی ئەلبوعەلی و لەوێ لە میوانخانەی شێخ ئەركان تەرمور ئەلمەعاوی لە شاری رەمادی چاوی كەوت بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوەدیارەكانی پارێزگاكە.
    لەم دیدارە بەڕێز حەكیم گرنگی فرەیی ئاینی و مەزهەبی و نەتەوەیی و عەشایەری لە عێراقی و جەختی كردوە لەسەر ئینتیمانی راستەقینە كە پێویستە لەسەرەتا و كۆتایی بۆ نیشتمتان بێت داواشی كرد پەیوەندی نێوان پێكهاتەكان پتەوتر بكرێت و قووڵ بێت دوور لە ئامانجی سیاسی یان هەڵبژاردن و ڕوونیشی كردەوە كە سەردانەكانی بۆ پارێزگاكان بۆ ئەوەیە خەڵك بەسەر بكاتەوە و تا لە نزیكەوە ئاگاداری كێشە و قەیرانەكانیان بن و كار لەسەر چارەسەركردنی بكەن، گوتیشی دۆخی ئەمنی پێشووی پارێزگای ئەنبار یەكێك بوو لە هۆكارەكانی سەردانەكانی پێشوو.

    سەماحەتی حەکیم ستایشی دۆخی ئاسایش و سەقامگیری و پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی لە ئەنبار و بزووتنەوەی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی پارێزگاكەی كرد  و جەختی لەسەر گرنگی یەکخستنی ڕیزەکان و پاراستنی بەرەی ناوخۆ و دەرەوە و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو گوتارانە کرد کە هەوڵی چاندنی دووبەرەکی لە نێو خەڵکدا دەدەن.
    داواشی کرد پەند لە ڕابردوو وەربگرن و تێیدا نوقم نەبن،  هەروەها تەئکیدی لەوە کردەوە کە پێویستە لەسەر ئەو دەستکەوتانەی سەقامگیریی بەدەستهاتووە بنیات بنرێت و کار بۆ گۆڕینی بۆ سەقامگیریی هەمیشەیی بکرێت و هیوای خواست هەڵبژاردنەکانی داهاتوو یارمەتیدەر بێت بۆ پتەوکردنی ئەو سەقامگیرییە، ئاماژەی بەوەشکرد کە یاسای نوێی هەڵبژاردن هاوسەنگییەک لەنێوان دەنگ و کورسییەکاندا بەدیدەهێنێت بە پێچەوانەی یاسای 2021 کە جیاوازییەکی ئاشکرای دروستکرد.
    هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە ئەو ڕكابەرییانەی عێراق ڕووبەڕووی بووەتەوە، بەتایبەتی تیرۆر، بەرگری نەتەوەیی لە دژی توندڕەوی دروست کردووە و یارمەتیدەرە بۆ بەرزکردنەوەی بەهای میانڕەوی..
    سەبارەت بە کاروباری ئابووری بەڕێز حەکیم ئاماژەی بەوەدا کە دابەزینی نرخی نەوت عێراق دەخاتە بەردەم ئاستەنگی دارایی ڕاستەقینە بۆ ئەوەش پێویستە بابەتی پشت بەستن بە نەوت وەک تاکە سەرچاوەی داهات دەکات چارەسەر بكرێت و چیتر بەم شێوەیە نەبێت، هەروەها داوای بوژاندنەوەی کەرتەکانی بەرهەمهێنان وەک پیشەسازی و کشتوکاڵ و گەشتوگوزار و تەکنەلۆژیا و وەبەرهێنانی كرد.

    لەكۆتاییدا، سەماحەتی حەكیم قسەكانی خۆی تەواو كرد و باسی گرنگی بەشداری كردنی بەرفراوان و ژیرانەی لە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی كرد، داواشی لە هاولاتیان كرد كە بلیتی بایۆمەتری خۆیان تازە بكەنەوە و بەباشی نوێنەرانی خۆیان دیاری بكەن و لەبەر ئەوەی دەنگی هەڵبژاردن ئەمانەتە و شەهادەیەكە كە دەبێت بەو كەسە بدرێت كە شایستەیە، دواشی كرد سوود لە ئەزموونی پێشوو وەربگرن بۆ ئەوەی داهاتوێتی باشتر بنیات بنێن.

    Related News