سەماحەتی حەكیم لە میوانخانەی هۆزی ئەلبوزیاب: یەكگرتووی ئێمە سەرچاوەی هێزە و تایفییەت كەرستەیەكی بێ بازاڕە
لەمیانەی سەردانەكەی بۆ پارێزگای ئەنبار بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی بووە میوانی هزۆی ئەلبوزیابی بەڕیز لەویش لە میوانخانەی حەمید ئەلشەوكە چاوی كەوت بە كۆمەڵێك شێخ و پیاو چاكی ناوچەكە كەوت و باسی بیرەوەرییەكان و ئەو پەیوەندییە برایانە كرد كە لەگەڵ ئەوانی كۆیكردوونەتەوە، هەروەها باسی سەردانەكەی 2007 ی كرد و گوتیشی تایفییەت دیاردەیەكی سیاسییە و كۆمەڵگەیی نییە.
سەماحەتی حەكیم ڕوونیكردەوە كە هەندێك هەن تایفییەت بۆ كۆكردنەوەی دەنگ بەكاردەهێنن و گوتی ئەو جۆرە دیاردانە پێویستە بەرپەرچ بدرێتەوە لەڕێگای بەشداری كردن لە هەڵبژاردنەكان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو جۆرە گوتارانەی داوای دەنگیان بۆ دەكەن، ئاماژەشی كرد كە تایفییەت كۆتایی پێ دێت لەبەر ئەوەی كەرستەیەكی بێ بازاڕە.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە عێراق ئێستا گۆڕانكاری بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و ئێستا بووەتە وەرشەیەكی كاركردنی راستەقینە ئەوەشم لە سەردانی مەیدانی پارێزگاكان بەدی كرد و هەروەها ستایشی بەیەكەوە ژیانی كۆمەڵگا و ئەمن و سەقامگیری و گەشپێدانی بیناسازی لە ئەنبار كرد.
.سەماحەتی گوتیشی پێویستە بەباشی باسی ئەو گۆرانكارییانە بكەین بۆ ئەوەی رۆحیەتی گەشبینی لەنێو هاولاتیان هەبێت و دووپاتی كردەوە كە یەكڕیزی نیشتمانی سەرچاویە هێزمانە و هەڵبژاردنی داهاتووش لەكەشێكی سەقامگیر و تەبایی دەكرێت، ئەوە گەرێنتییە بۆ بەشداركردنێكی بەرفراوان بۆ دیاری كردنی كەسە كارامەكان.
.سەماحەتی جەختی كردەوە كە پێویستە چارەسەری ئاسەوارەكانی پێشوو بكرێت و زیان لێكەوتوان قەرەبوو بكرێنەوە، هەروەها ڕیگا نەدرێت خەڵكی سڤیل و بێ تاوان باجی ئەو یاریكەرانە بدەن، ئاماژەشی كرد كە خودی خۆی بەدواچوون بۆ ئەو دۆسێیە دەكات.
لەكۆتایی قسەكانیدا، بەڕێز حەكیم جەختی لەسەر گرنگی قۆستنەوەی كەمی دارایی بكرێت وەك هەلێك بۆ چاكسازی ئابووری گرنگ، لەوانە فرە كردنی سەرچاوەكانی داهات و پشت نەبەستن تەنها بە داهاتی نەوت لەبەر ئەوەی ئەو كارە ئابووری عێراق دەخاتە مەترسییەوە، گوتیشی چاكسازی ڕاستەقینەش بریتییە لەوەی ستراتیژیەتی گەشپێدانی سەرتاسەری هەبێت بۆ ئەوەی داهاتووی ولات گەرەنتی بكرێت.