سەماحەتی حەكیم لە ئەنبار: قوربانییەكان بەرز دەنرخێنین و داوای یەكریزی نیشتمانی و ڕەت كردنەوەی تایفییەت دەكەین
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لە میوانخانەی قەبیلەی ئەلبو چلەیب لە میوانخانەی بەڕێز شێخ ئەحمەد عەبود ئەلعەیادە چاوی بە كۆمەلێك شێخ و پیاوە دیارەكانی پارێزگای ئەنبار كەوت و بەڕێزیان باسی ئەو پەیوەندییە میژووییەی كرد كە لەنێوان ئیمام موحسن ئەلحەكیم (نهێنی پارێزراو بێت) لەگەل هۆزە عیراقییەكان هەبوو.
سەماحەتی ستایشی ئەو قوربانییە گەورانەی كرد كەرۆلەكانی ئەنبار پێشكەشیان كردوە لەگەڵ براكانیان لەپاێرزگاكانی دیكە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بەهەموو ناوەكانیەوە، دووپاتیشی كردەوە كە ئەو سەردانە لەكاتێكدا دێت كە ڕێزێكە بۆ قوربانییەكان و بۆ پەیوەندی بەردەوامە لەگەڵ خەڵك و زانینی دۆخی پارێزگاكەیە.
هەروەها سەماحەتی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ ئەو ئاسایشە و سەقامگیرییە و جموجۆڵی شارستانی ڕوون و ئاشکرایەی کە لە ئەنبار بەدی دەکرێت و ئاماژەی بەوەشکرد کە پارێزگاکە وەک پارێزگاکانی دیکەی عێراق لەسەر ئاستی ئەمنی و سیاسی و خزمەتگوزاری بە هەنگاوێکی جێگیر بەرو پێش دەڕوات..
بەڕێزیان ستایشی پەرۆشی خەڵکی ئەنبار کرد بۆ سەرخستنی ئەزموونی دێموکراسی عێراق و داوای بەشداری بەرفراوانی کرد لەهەڵبژاردنەکانی داهاتوودا و هەڵبژاردنی کێ کارامەتر و توانای نوێنەرایەتیکردنی پارێزگاکەیان هەبێت و خزمەت بەبەرژەوەندییەکانی بکات.
سەبارەت بە گۆڕانکارییە ناوچەییەکان، بەڕێز حەکیم ئاماژەی بە گۆڕانکارییە بەردەوامەکانی سوریا وفەلەستین، لوبنان و یەمەن كرد، هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە عێراق لە ڕۆڵی سیاسی و میدیایی و فریاگوزاریدا ئامادەیە، بەبێ ئەوەی بخرێتە ناو هیچ ئامانجێکەوە، کە ئەمە ڕێبازێکی جێگیرە لە سیاسەتی دەرەوەی ولاتدا.
سەماحەتی حەكیم جەختی لەسەر پاراستنی سەقامگیری و پاراستنی فرەیی كرد كە گرنگترین خاسیەتی كۆمەڵگای عیراقییە و داوای كرد یەكریزی نیشتمانی و یەكگرتنی كۆمەلایەتی پتەوتر بكرێت،گوتیشی ئەو سەردانانەی بۆ پارێزگاكان بۆ قووڵكردنەوەی پەیوەندیی نیشتمانییە لەگەڵ زانینی دۆخی رۆلەكانی پارێزگاكانی عیراق.
لەكۆتایی گوتەكەی بەڕێز حەكیم داویا كرد گوتاری توند و تیژ ڕەت بكەنەوە و ئەوەش لە ڕیگای سندووقەكانی دەنگدان بەرجەستە دەكرێت و دووپاتی كردەوە كە كە ناگەڕێنەوە چوارگۆشەی یەگەم و هێزی عێراقیش لە یەكگری و دەستگرتنی بە بنەما نیشتمانییەكانەوە دایە.