• السيد الحكيم من قضاء هيت: التضحيات صنعت الاستقرار والفرص تنمو من قلب التحديات

    2025/ 04 /30 

    السيد الحكيم من قضاء هيت: التضحيات صنعت الاستقرار والفرص تنمو من قلب التحديات

    لەچوارچێوەی سەردانەكەی بۆ پارێزگای ئەنبار، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لە قەزای هیت چاوی كەوت بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی قەزایەكە و شانازی خۆی دەربڕی بە خۆڕاگری رۆڵە كانیان و قوربانییەكانیان لەڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر كە وایكرد عیراق و یەكێتی ولات پارێزراو بێت.

    سەماحەتی لەم چاوپێكەوتنە دووپاتی كردەوە كە ئەو ڕكابەرییانەی عێراق پێیدا تێپەڕ بووە چانسی گەورەشی بەخۆیەوە بینیوە لەوانە پتەوكردنی بەیەكەوە ژیان و تەبایی لەنێوان رۆڵەكانی نیشتمان لەسەر بنەمای دروست.

    گوتیشی پێویستە پەند لە وانەكتنی رابردوو وەربگرین بێ ئەوەی نغرۆی ناو بابەتەكە ببین و تەركیز بكەینە سەر داهاتوو و دوارۆژی ولات بكەن.

    بەڕێز حەكیم گوتیشی عیراقییەكان ئێستا پێگەیەكی باشیان هەیە و بە دیدێكی باش لە جیهان سەیر دەكرێن بەهۆی قوربانی و خۆڕاگریان.
    هەروەها ئاماژەی بە گرنگی سەیرکردنی ئەو دەستکەوتانە کرد کە لە ئاستی سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئەمنی و ئابووریدا بەدەستهاتوون.
    هەروەها باسی بەشداری چالاکانە لەهەڵبژاردنەکانی داهاتوودا لەڕێگەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران و هەڵبژاردنی هۆشیارانەی کاراترین دەنگدەران چونکە سندوقی دەنگدان تاکە ڕێگایە بۆ چاکسازی و گۆڕانکاری كردن...
    لەكۆتایی قسەكەی بەڕێز عەمار حەكیم هیوای خواست زیاتر بدرەوشێنەوە لە قەزای هیت و كەسوكاری بەڕێزیان و ستایشی رۆلی نیشتمانی ئەوانی كرد لە قۆناغە جیاجیاكانی عیراقدا.

    Related News